Skip to main content

بودجەی میدیاکانی ئێران تەنیا بۆ دەنگوڕەنگی دەسەڵاتە

بودجەی میدیاکانی ئێران تەنیا بۆ دەنگوڕەنگی دەسەڵاتە
دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامیش تەنیا خەریکى درۆ و پینەوپەڕۆى گەندەڵییەکانى کۆمارى ئیسلامییە
posted onJanuary 12, 2019
nocomment

 

٨٦% ئەو پارەیەى کە تەرخان کراوە بۆ میدیاکانی ئێران لە ساڵی داهاتوو دەدرێت بە دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی.

 

لێکۆڵینەوە لە ناوەرۆکی بودجە نیشانی دەدات ناوەندی دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی بە زیادبوونی ٦ لەسەدی بودجەکەی لە ساڵی ١٣٩٨دا بە رێژەی ١٩٨٨ ملیار تمەن لە ناوەندی تەرخانکردنی بودجەی وەرزیی میدیاکان وەردەگرێت.

لە لایەکی دیکەش، زیاتر لە دوو هەزار ملیارد تمەن وەک داهاتی تایبەتی لەبەرچاو گیراوە.

١٥٠ ملیار تمەن وەک هاوکاری بۆ دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە بودجەی ئەو ساڵدا گونجێندراوە و لەسەر ئەو بنەمایە ١٠٠ ملیا تمەن تەرخان کراوە بۆ پاککردنی قەرزەکانی ئەو ڕێکخڕاوە بە کۆمپانیای پێوەندییەکان. ئەو بودجەیە لە ناوەندی پارە تەرخانکراوە پێشبینیکراوەکاندا لە خشتەى ٢١ دەبێت.