Skip to main content

ئاشکراکردنی بەڵگەی نوێی هاوکارانی ئێران بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکان

ئاشکراکردنی بەڵگەی نوێی هاوکارانی ئێران بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکان
posted onJanuary 12, 2019
nocomment

 

دەسەڵاتدارانی ئەمریکایی ڕایدەگەیێنن شوێنپێی پێوەندی نێوان بەرپرسی کۆمپانیای "هواوی" لەگەڵ دوو کۆمپانیای دیکەیان لە دیمەشق و تاران دۆزیوەتەوە.

 

هەواڵدەری ڕۆیتەرز بڵاوی کردووتەوە ، قۆڵبەستکرانی بەرپرسی ماڵی کۆمپانیای چینی هواوی لە کانادا دەری دەخات ئەو کۆمپانیایە لەگەڵ دوو کۆمپانیا لە تاران و دیمەشق بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بۆ بێکاریگەریکردنی گەمارۆکان پێوەندی هەبووە. ئەو کۆمپانیایەی کە بنکەکەی لە تارانە لە بواری تکنیکی پێوەندییەکان و پێوەندی کار دەکات.

ئەو بەڵگانە دەری دەخەن کە بەرپرسی کۆمپانیای "ئێسکای کومز" لە ئێران لە لایەن وەفدێکی پایەبەرزی "هواوی دامەزراوە. هەروەها کۆمپانیای هواوی بەشێک لە چالاکی خۆی لە سوریە لە ڕێگەی کۆمپانیای canicula بەرەو پێش دەبات.

کۆمپانیاى هواوى

دەسەڵاتدارانی ئەمریکایی دەڵێن مەنگ وانجو کڵاوی ناوەتە سەر بانکە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەنجامدانی کاروباری ماڵی لەگەڵ ئێران ئەویش بە شێوەیەک کە ڕایگەیاندووە ئەو دوو کۆمپانیایە هیچ پێوەندییەکیان لەگەڵ "هواوی" نییە و لە کاتێکدا بە تەواوی لە ژێر بڕیاڕ و کۆنترۆڵی کۆمپانیای ناوبراودا بوونە.

ناوی ئەو دوو کۆمپانیایە "ئێسکای کام تەک" و " کانیکولا هۆڵدینگە" کە دووەمیان کۆمپانیایایەکی سورییە. کۆمپانیای"کانیکولا هۆڵدینگ" تا دوو سال بەر لە ئێستا لە سوریە خاوەنی بنکە بوو و بە نوێنەرایەتی لە هواوی کاری دەکرد.

یەکێک لە کڕیاڕانی پێوەندی "کانیکولا هۆڵدینگ" "ئێم تی ئێن"ـە کە لە ژێر چاوەدێری ئێم تی ئێن ـى ئافریقای باشووردایە.

ئێم تی ئێن، خاوەنی بەشێک لە پشکەکانی ئیران سێلە.