Skip to main content

پێنتاگۆن: میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی و پەکەکە لە عێراق دژی سوپای تورکیا یەکیان گرتووە

پێنتاگۆن: میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی و پەکەکە لە عێراق دژی سوپای تورکیا یەکیان گرتووە
AvaToday caption
posted onMay 4, 2022
nocomment

🌐  ئاڤاتودەی 


▪️بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، بۆ بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستی هاوپەیمانی بۆ گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە عێراق درێژ کردووە. 

▪️به پێی ڕاپۆرتی ئاڤاتودەی، لە دوایین زانیارییەکانی هەواڵدەری ئەلمۆنیتۆر، چاودێریی گشتیی پێنتاگۆن ڕایگەیاند: زانیارییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرخەری ئەم ڕاستییەن کە میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ پەکەکە ڕێک کەوتوون لەسەر بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و هێرشەکانیان. 

▪️گرووپە میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و هێرشی سەربازی تورکیە بۆسەر پەکەکەیان ئیدانە کردووە. 

▪️پشت بەم ڕاپۆرتانە، ئەم میلیشیایانە بەرپرسن لە چەندین هێرشی مووشەکی لە عێراق و سوریا. 

▪️ ئاژانسی زانیارییەکانی بەرگریی ئەمریکا (DIA) لە ڕاپۆرتێک بڵاو کردووەتەوە؛ هەندێک لە هێرشەکان لە نێوخۆی عێراق "بە هاوکاری پەکەکە" جێبەجێ کراوە.

▪️لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: پاش هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە مانگی فێبریوەری لە هەرێمی کوردستان، گرووپێکی نوێی میلیشیا کە سەر بە کۆماری ئیسلامییە، لە باکووری موسڵ هێرشی مووشەکییان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی لە تورکیا. ئەم بنکە سەربازییە لە نزیک زلیکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵە، و لەم ساڵانەدا بە بەردەوامی هێرشی مووشەکی کراوەتە سەری.

▪️بە پێ ئەم ڕاپۆرتە، ئاژانسی زانیاریی بەرگریی ئەمریکا پێشبینی ئەوەی کردووە؛ میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، وەڵامی هێرشە دڕۆنی و موشەکییەکانی تورکیا دەدەنەوە و هێرش دەکەنە سەریان.