Skip to main content

ئێران تاریکتر دەبێت.. شکستى پلانى کۆمارى ئیسلامى بۆ زیادکردنى کارەبا

ئێران تاریکتر دەبێت.. شکستى پلانى کۆمارى ئیسلامى بۆ زیادکردنى کارەبا
AvaToday caption
posted onApril 16, 2022
nocomment

🌐  ئاڤاتودەی

ساڵى ١٤٠٠ى هەتاوى تەنیا ١ لەسەر سێى پلانى گەشەى کارەباى ئێران جێبەجێ کراوە کە ئەویش کەموکۆڕى تێدایە

 

بە پێى ڕاپۆرتەکانى ماڵپەڕى فەرمى وەزارەتى وزەى کۆمارى ئیسلامى، لە ساڵى ڕابردوو تەنیا ١٢٠٠ مێگاوات کارەبا بە کارەباى سەرتاسەرى ئێران زیاد کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دەبوو لەو ساڵەدا ٣٥٠٠ مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت و وێستگەى نوێى کارەبا دروست بکرێت. ئێستا بە هۆى زۆرى بەکارهێنان و کەمى وەبەرهێنانى کارەبا لە لایەن وەزارەتى وزەى کۆمارى ئیسلامى، خەڵک هەتا دێت زیاتر تووشى بێ کارەبایی دەبن.

نزیکەى ١٢٠٠٠ مێگاوات کارەبا کەمى هێناوى لە ئێران. تواناى کردەیی وێستگەکانى کارەباى ئێران ٥٤ هەزار مێگاوات بووە و ئەن کورتهێنانەش زۆر زۆرە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو توانا و بودجەیەى کۆمارى ئیسلامى بۆ دروستکردن و پەرەدان بە توانا ئەتۆمییەکەى بەکارى دەبات و لەگەڵ ئەو تێچوو و پشتیوانە ماددى و سەربازییەى کە بۆ میلشیاکانى خۆى لە دەرەوەى سنوورەکان بەفیڕۆى دەدات، دەیتوانى نەک ژێرخانى ئابوورى و وزە و کشتوکاڵ و پشەسازى ئێران ببووژێنێتەوە و ئاستى ژیان بەرێتە سەرەوە و هەژارى نەهێڵێت، بەڵکو لە هەموو بوارەکانیش هەناردە بکات.