AvaToday caption
کەناڵى فەرمى حکومەتى چین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی جۆری بۆینگ ٧٣٧ی سەر بە هێڵی ئاسمانی وڵاتەکەمان، كە ١٣٣ سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە باشووری چین كەوتە خوارەوە.
كەناڵی سی سی تی ڤی- کە کەناڵى فەرمى حكومەتى چینە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانى ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری سەر بە كۆمپانیای چاینا ئیسترن، كە ١٣٣ سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە نزیك شاری وۆچو لە ناوچەی كوانگشی لە باشووری خۆرئاوای وڵاتەکەمان تێكشكا.
لەبارەى ئامارى قوربانیەکانەوە كەناڵی سی سی تی ڤی ئاماژەى بەوەکردووە، تا ئێستا ژمارەی قوربانییەكان دیا نییە و لە ئێستاشدا تیمەكانی فریاگوزاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە نێردراون. لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى کەناڵى فەرمى حكومەتى چین- دا ئەوەخراوەتەڕوو، فڕۆكەكە لە کاتى کەوتنەخوارەوەیدا بووەتە هۆى ئاگركەوتنەوە لە ناوچەیەکى شاخاوى.