Skip to main content

سفرەی خەڵکی ئێران هەتا دێت بەتاڵتر دەبێ

سفرەی خەڵک ئێران هەتا دێت بەتاڵتر دەبێ
لە ساڵی ڕابردووەوە نرخی میوە ٧٤% و گۆشتی سپی ٦٠% زیادى کردووە
posted onDecember 25, 2018
nocomment

 

هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ هێنانەخوارەوەی نرخەکان، هەروا بێئاکامە و نوێترین ڕاپۆڕتی ناوەندی ئامار دەری دەخات لە گرووپی خۆراکی و خواردنەوەکاندا بەرزبوونەوەی ٥.١% بە بەراورد لەگەڵ مانگی خەزەڵوەڕ و گەشەی ٥١.٩% بە جیاوزای لەگەڵ سەرماوەزی ساڵی پێشوو بە نرخەکانەوە دیارە.

 

لە مانگی خەزەڵوەردا بە پێی ڕیزبەند نرخی خۆراکی ٥.٢%، نان و دانەوێڵە ٢.٥%، گۆشتی سور و سپی و بەرهەمەکانی ئەو دوانە ٧.٦% و گوشتی سور و گۆشتی ماکیان ٧.٣%و ماسی و سەدەف ١٠% ، شیر، پەنیر و هێلکە ٥.٦%، ڕۆن و چەورییەکان ١.٧%، میوە و ویشکەبار ٤.٦%، سەوزکان ٨.٦%، شەکر ، مورەبا، هەنگوین و شیرنی ٢.٦% و چای، قاوە، کاکائۆ، ساردی و ئاوی میوە ٢.٥% زیادی کردووە.

لە لایەکی دیکە نرخی بەرهەمەکانی ئەو گرووپە بە بەراورد لەگەڵ سەرماوەزی ڕابڕدوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.

بە پێی ڕیزبەند بۆ خۆراکییەکان ٥١.٦%، نان و دانەوێڵە ٢٩.١%، گۆشتی سور وسپی و بەرهەمەکانی ئەو دووانە ٦٠%، گۆشتی ماکیان ٥٧.٦%، ماسی ٧٨.٤%، شیر، پەنیر و هێڵکە ٥٢.٦%، ڕۆن و کەرە  ٤٧.٩%، میوە و ویشکەبار ٧٩.٤%، سەوزە ٤٣.٤%، شەکر و مرەبا و هەنگوین و شیرنی ٣٦.٦% و چا و قاوە و کاکائو، نوشابە و ئاوی میوە ٦٠.٢% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

لە لایەکی دیکە نرخی سیگار ١٤٧.١ لەسەد بەرز بووەتەوە.

جلوبەرگ و پێڵاو بە بەراورد لەگەڵ مانگی خەزەڵوەری ئەو ساڵ ٣.٢% بەرز بووەتەوە و لە هەمانکاتدا بە جیاوازی لەگەڵ سەرماوەزی ساڵی ڕابڕدوو ٤٤.٦% بەرز بووەتەوە. لە بەشی خانوبەرە، ئاو، کارەبا و گاز و سوتەمەنییەکانی دیکە بە گشتی بە جیاوازی لەگەڵ مانگی پێشوو و بە ڕێژەی ٢١.٧% بە جیاوازی لەگەڵ مانگی سەرماوەز ساڵی ڕابڕدوو نرخەکان بەرز بوونەتەوە.

کەرتی تەندروستی، دەرمان و هاتوچۆ، بە پێ ڕێزبەندی هەر سێ کەرت بە ڕێژەی ١ و ١.٩ لەسەد بە بەراورد لەگەڵ مانگی سەرماوەز و ٢١.٥ و ٣٧.٣% بە جیاوازی لەگەڵ مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابڕدوو زیادی کردووە.

کەرتی وەرزش، بە جیاوازی لەگەڵ مانگی خەزەڵوەر ١.٦% و بە بەرااورد لەگەڵ مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابڕدوو ٦٥.٧% زیادی کردووە.