Skip to main content

فەیسبووک پەڕەى فەرمى ڕژێمى بەست

فەیسبووک پەڕەى فەرمى ڕژێمى بەست
AvaToday caption
posted onJuly 21, 2021
nocomment

پەڕەى سەرەکى فەیسبووک، کەناڵى جیهانى "الکوثر"ى ڕژێمى بە ناوونیشانى (Alkawtharchannel) بە تەواوى بەست و لە پلاتفۆڕمى خۆى سڕییەوە.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، سەرۆکى پەیوەندییەکان و هاوکارییە نێونەتەوەییەکانى کەناڵى کەوسەر، سەرەڕاى پشتڕاستکردنەوەى سڕینەوەى کەناڵەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتى فەیسبووک، ئاماژەشى بەو هۆشداریانە کرد کە لە لایەن ئینستاگرام و فەیسبووکەوە بۆى هاتوون.

حەوتووى ڕابردوو، فەیسبووک لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ٢٠٠ هەژمارى ساختەى وەستاندووە کە بۆ سیخووڕى و بڵاوکردنەوەى درۆ بەکار دەبران. لە کاتى لێکۆڵینەوەکاندا، فەیسبووک بەو دەرەنجامە گەیشتووە کە خراپ بەکارهێنانى ئەم گرووپە هەکەرییە، لە لایەن کۆمپانیاى "مەحەک ڕایان ئەفزار"ى سەر بە سوپاى تیرۆریستى پاسداران پشتیوانى کراوە.

دواى بڵاوبوونەوەى ئەم ڕاپۆرتە، کەناڵى لینکدینى ژێر کۆمەڵەى مایکرۆسۆفی، ژمارەیەک هەژمارى سڕیوەتەوە و هەروەها تویتەریش ڕایەگەیاندووە کە چالاکانە خەریکى لێکۆڵینەوەیە لەمەڕ زانیارییەکانى نێو ڕاپۆرتەکەى فەیسبووک.