Skip to main content

واشنتۆن ئیدانەى هەڵسوکەوتەکەى مەسجدی دەکات

واشنتۆن ئیدانەى هەڵسوکەوتەکەى مەسجدی دەکات
posted onDecember 19, 2018
nocomment

 

وەزارەتى دەرەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکان ئیدانەى هەڵسوکەوتى باڵیۆزی ئێران لەبەغدا پایتەختى عێراق دەکات، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ئاهەنگێکى ڕێزلێنان بۆ قوربانیانى شەڕی داعش لە مەراسیمەکە دەکشێتەوە.

 

ئەو مەراسیمە کە لە لایەن هاوپەیمانى بنیات، نزیک لە ڕێژیمى کۆمارى ئیسلامی ڕێک خرابوون، بە بۆنەى یەکەم ساڵیادی سەرکەوتنەکانى هێزە ئەمنییەکان و میلیشیاکانى حەشدی شەعبی دژى داعش لەشارى بەغدا ڕێک خرابوون. هەژمارى تیمى پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە پەیامێکدا کە گرتە ڤیدیۆی کشانەوەى ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی تاران لە بەغدای تێدایە، نووسیویەتى "ناتوانرێت ئەو هەڵسوکەوتە وەسف بکرێت، کە کەمترین ڕێزگرتنى گەل و وڵاتە مێوانە، ئەگەر ئەمە دەرچوونێکى ئاشکراى دابونەریتى دیپلۆماتییەکان نەبێت"، دەشپرسێت "بەڵام کەى ڕێژیم لە ئێران دانى بە دابونەریتى دیپلۆماتى ناوە؟".

دواى داواکردنى ئاهەنگگێرەکە لە مێوانان بۆ وەستان بۆ گیانى شەهیدان، لەو ساتە مەسجدی هۆڵەکە جێ دەهێڵێت و، ناگرێتەوە ئاهەنگەکە.

لەنێو کەسایەتییە فەرمییەکانى بەغدا ئامادەى مەراسیمەکە بوون "بەرهەم ساڵح سەرکۆمار، هادی عامری سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح سەر بە میلیشیاکانى حەشدی شەعبی، نورى مالیکی ڕێبەرى فراکسیۆنى دەوڵەتى یاساو سەرۆکوەزیرانى پێشووتر و بەشێک لەهاوپەیمانى میحوەرى نیشتیمانى، کەهەموویان بەشێکى سەرەکی هاوپەیمانى بنیاتن.

بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان "باڵیۆزى ئێران دواى دەرچوونى لەهۆڵى مەراسیمەکە بەبێ هۆ نەگەڕایەوە". هەرچەندە قسەکانى ئاهەنگ گێرەکەى مەراسیمەکەى هاوپەیمانى بونیات ڕوون بووە، بەڵام باڵیۆزخانەى تاران لەبەغدا هۆکارى کشانەوەى لەناکاوى باڵیۆزەکەى بۆ تێگەیشتنى هەڵە بووە، کە گوایە مەسجدی وایزانیوە ئاهەنگەکە کۆتایی هاتووە.