Skip to main content

دیپلۆماتە ئێرانییەکان خەریکى کارى تیرۆریستین

دیپلۆماتە ئێرانییەکان خەریکى کارى تیرۆریستین
کۆمارى ئیسلامى لە بەرەبەرى قەیرانەکانیدا هەوڵى خراپکارى لە دەرەوەى سنوورەکانى دەدا
posted onDecember 18, 2018
nocomment

 

ماڵپەرێکى فەرەنسى ڕاپۆرتێکى وردی لەبارەى "هەنگاوەکانى کۆمارى ئیسلامی ئێران لەنێو جەرگەى ئەوروپا ئاشکرا کردووە" و، ئاماژەى بەوەش داوە "باڵیۆزەکانى ڕژێمى تاران لە سەراسەرى جیهان و ئەوروپا هەڵمەتى تیرۆریستى ئەنجام دەدەن".

 

ماڵپەرى (میدیا پارت)ـى فەڕەنسى لەسەر زارى کۆمەڵێک پەنابەرى ئێرانى بەشداربووى کۆنگرەى "تاراوگەى ئێران"، کە لە پاریس بەرێوە چووە، باسى لە "دانانى سنوورێک بۆ تیرۆری تاران دابنرێت و، ڕژێمى کۆمارى ئیسلامیش ملکەچى دادوەرى نێودەوڵەتى بکرێت".

شەممە لەپایتەختى فەرەنسا کۆنگرەى پەنابەرانى ئێرانى بەڕێوە چوو و، زۆربەى نوێنەرانى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى لە وڵاتانى ئەوروپا، ولایەتە یەکگرتووەکان و ئوسترالیا بەشدارییان تێدا کرد، لە نێو کەسایەتییە بیانییەکانیش پاتریک کینیدی و سەرۆکوەزیرانى پێشووى جەزائیر و چەندین کەسایەتى بیانی بەشداریی ئەو کۆنگرەیان کرد.

ماڵپەرە فەرەنسییەکە ڕاپۆرتێکى بە ناوونیشانى "تیرۆرى مەلاکانى ئێران" بڵاو کردۆتەوە کە "کۆنگرەکە تیشکی خستۆتە سەر پیلانە تیرۆریستییەکەى ڕژێمى ویلایەتى فەقێی ئێرانى، کە ساڵى ٢٠١٨  گەیشتووەتە لوتکە بە تایبەت دژى ئۆپۆزسیۆنى وڵاتەکەى لە دەرەوەى سنوورى ئێران". بەشداربووانى ئەو کۆنگرەیە سوور بوون لەوەى "پێویستە ئێران لە ڕێژیمى دەسەڵاتدار ڕزگار بکرێت".

میدیا پارت جەختى لەوەش کردووەتەوە "پێویستە ڕێز لەئیرادەى گەلى ئێرانى لە ڕووخاندنى ڕێژیمى دیکتاتۆری بکرێتە ئامانجی جێبەجێکردنى ئازادی و دیموکراسی لەو وڵاتە". هێماى بەوە کردووە "دامەزراوە ئۆپۆزسیۆنەکانى ئێران توانیویانە کۆمەڵێک دەنگی کاریگەر لەنێو حکومەتەکانى ڕۆژاوا کۆ بکاتەوە، بۆ ئەوەى بەهێزەوە وەڵامى تیرۆری دەوڵەتى ئێران بدەنەوە".

ئاشکراشی دەکات "ڕێژیمى ئێران لەساڵى ٢٠١٨ گەیشتووەتە قۆناغێکى نوێی تیرۆر لە وڵاتانى ڕۆژاوا، بەجۆرێک زۆرینەى ئەو پیلانگێرییەى بەنیاز بووە ئەنجامی بدات ئاشکرا بوونە، بەتایبەت لە کیشوەرى ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکان".

گووتیشى "دەیان بەشداربووى کۆنگرەکەى ئۆپۆزسیۆنى ئێران کە نوێنەرایەتى ٣٠٠ کۆمەڵەو  ڕێکخراوى کۆمەڵگەى مەدەنییان دەکرد، باسیان لە چارەسەرییەکانى وڵاتەکەیان دەکرد، کە ئێستا ئەو ڕێژیمە ناوچەکەى بەرەو هەڵدێر بووە و، بە پێویستیان زانیوە ئەو ڕێژیمە بڕووخێندرێت و دەسەڵاتێکى میللی و دیموکراسی بەدی بێت".

کۆمارى ئیسلامى بەردەوام لە هەوڵى ئاژاوەگێڕییە لە دەرەوەى سنوورەکانى

کۆمارى ئیسلامى بەردەوام لە هەوڵى ئاژاوەگێڕییە لە دەرەوەى سنوورەکانى

 

ماڵپەرەکە کۆمەڵێک ڕووداوى مێژووى لەمساڵ هێناوەتە پێشەوە کە لە لایەن دەسەڵاتدارانى تارانەوە کاریان لەسەر کراوە و، لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئەوروپا و واشنتۆن پووچەڵ کراون، لەوانەش ڕووداوی "ئاداری ڕابردوو، کاتێک ڕێژیمى کۆماری ئیسلامى هەوڵی داوە گردبوونەوەیەکى ئۆپۆزسیۆن تایبەت بە ڕێکخراوى موجاهیدی خەڵق لە ئەلبانیا بکاتە ئامانج، کە سەرقاڵى گێرانى ئاهەنگی نەورۆز بوون.

هەر دواى سێ مانگ بەتایبەت لە ٣٠ حوزەیرانى ڕابردوو، دەسەڵاتدارانى فەڕەنسا هێرشێکى دیکەى تارانیان ئاشکرا کرد کە بەنیاز بوون گردبوونەوەى ساڵانەى ئەنجومەنى نیشتیمانى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى لە شارى فیلبینتى دەوروبەرى پاریس بکەنە ئامانج.

لە 20 ئابی ئەمساڵیش، دوو سیخوری ئێران کە هەڵگرى ناسنامەى ئەمریکی ـ ئێرانى بوون و، سەر بە دەزگاى هەواڵگری بوون، دەیانویست هێرش بکەنە سەر ئۆپۆزسیۆنى ئێران لە واشنتۆن و بۆستن.

لە 20 تشرینى یەکەم (ڕەزبەر)یش، هاووڵاتییەکى نۆروێژى بە ڕەچەڵەک ئێرانى لەلایەن دەسەڵاتدارانى دانیمارکەوە دەستگیر دەکرێت کە پیلانى داڕشتبوو بۆ ئەوەى ژمارەیەک ئۆپۆزسیۆنى تاران تیرۆر بکات، هاوکات لە کاتى لێکۆڵینەوەکان پەیوەندیی بەردەوامى بە باڵیۆزخانەى وڵاتەکەى هەبووە لە ئۆسلۆ.

لەم ساڵەشدا دوو دیپلۆماتکارى ئێرانى لە هۆڵەنداوە دیپۆرت دەکرێنەوە کە ساڵى ڕابردوو لە هێرشکردنە سەر ئۆپۆزسیۆنى ئێران تێوەگڵابوون، جگە لە دیپلۆماتێکى دیکە لە فەڕەنسا ئەویش تۆمەتبار بوو بە کردەوەى نایاسایی و تیرۆرەوە.