Skip to main content

هێرشی جەیشولعەدل بۆ سەر هێزەکانی سوپای پاسداران لە سراوان!

هێرشی جەیشولعەدل بۆ سەر هێزەکانی سوپای پاسداران لە سراوان!
AvaToday caption
posted onMarch 3, 2021
nocomment

کاناڵی هەواڵی چاودێریی بەلوچستان بڵاوى کردەوە کە هێزەکانی جەیشولعەدل هێرشیان کردووەتە سەر دوو ئۆتۆمبێلى هێزە تیرۆریستییەکانى سوپای پاسدارانی کۆمارى ئیسلامى لە بەشی بەمپشتی سراوان.

 

لە هەواڵەکەدا هاتووە کە لەو شەڕەدا پێنج کەس لە هێزەکانی سوپای پاسداران کوژران و سێ کەسی تریشیان لێ بە دیل گیراون. هەر لە هێرشەکەدا ئۆتۆمبێلێکى سوپای پاسداران تەقییەوە و تەقاندنەوەکەش لە لایەن خودى سوپاى پاسدارانەوە بوو چونکە ئەو سەربازە بەدیلگیراوانەى تێدا بوو کە هێزەکانی جەیشولعەدل گرتبوویان.

گرووپی جەیشولعەدلیش بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە. محەمەد مەرعەشی جێگرەوەی ئەمنییەتی ئینتزامی پارێزگای سیستان و بەلوچستانیش ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و گوتى "ئەم هێرشە چەکدارییە ئێوارەی سێشەممە لە ناوچەی کوژراوانی بەشی بەمپشتی پارێزگای سراوان ڕووی داوە".

جێگرەوەی ئەمنییەتی ئینتزامی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، باسیشى لەوە کردووە کە هێرشەکەى جەیشولعەدل بۆ سەر هێزەکانی یگانی ئەندازیارانی سوپای پاسداران بووە.

کاناڵی چاودێری بەلوچستان هەروەتر باسى شەڕی قورسی نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گروپێکی چەکدارى دیکەیشى کردووە.