Skip to main content

ئێران ڕێگە لە سەقامگیرى ئەفغانستان دەگرێ

ئێران ڕێگە لە سەقامگیرى ئەفغانستان دەگرێ
حیکمەتیار: ماوەیەکى درێژە تاران پارەى بۆ درێژەدان بە جەنگى ئەفغانستان تەرخان کردووە
posted onDecember 10, 2018
nocomment

 

سەرۆکوەزیرانى پێشووتری ئەفغانستان و ڕێبەرى حزبی ئیسلامی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند "ئەمریکا وڵاتەکەى لەسەر سینییەکى زێر ڕادەستى ئێران کردووە".

 

گوڵبەدین حیکمەتیار لەچاوپێکەوتنێکى لەگەڵ ڕۆژنامەى (شەرقولئەوسەت)ـى چاپی لەندەن، ئاماژەى بەوە کردووە "گەورەترین زیان بەئەفغانستان و گەلەکەى گەیاندبێت لەلایەن کۆمارى ئیسلامی ئێرانەوە بووە، کەیاری بەئاسایشى وڵاتەکەى کردووە". رێبەرى حزبی ئیسلامى لەبارەگاى فەرمیی خۆى لەکابۆلی پایتەخت ئەو چاوپێکەوتنەى لەگەڵ ئەنجام دراوە گووتویەتى "پێویستە چارەسەرى قەیرانى وڵاتەکەى ئەفغانی بێت و باشترین دەرچەش ئەنجامدانى هەڵبژاردنە".

حیکمەتیار، یەکێک بوو لەسەرکردە یاخبووەکانى سەدەى ڕابردوو کە بە (موجاهیدەکان) دەناسران دژى ڕژێمى سۆڤییەتى پێشوو دەجەنگان، بەڵام دواى دەرکەوتنى بزووتنەوەى تاڵیبان، ئاراستەى جەنگەکەیان دژى ئەو بزووتنەوەیە گۆری. دووپاتی دەکاتەوە "واشنتۆن لەگەیشتن بە ئامانجەکانى لەئەفغانستان شکستی هێناوە"، هێماشی بەوە کردووە "ئەگەر وەکو پێشوو گرنگیی عەرەبی لەسەر وڵاتەکەى بگەڕێتەوە، ئەوا هیچکات ئێران نەیدەتوانى دزە بکاتە نێو عێراق، سووریا و یەمەن". جەختى لەوەش کردەوە "بەرەنگاربوونەوەى ڕۆڵى ئێران و ڕاگرتنى شەپۆڵەکانى لە ئەفغانستانەوە دەست پێدەکات".

دواى ئەنجامدانى دانووستاندن و ئاشتەوایی لەگەڵ حکومەتى کابۆل، حزبی ئیسلامی دووبارە گەڕایەوە نێو پرۆسەى سیاسی ئەفغانستان کە 18 ساڵە لەدەستى حکومەتى تاڵیبان بەپاڵپشتى هاوپەیمانانى نێودەوڵەتى ڕزگاریان بووە. پێی وایە "حکومەتى کابۆل لە ستراتیژییەتى سیاسی و سەربازی شکستى هێناوەو، لە هەمان کاتیشدا بزووتنەوەى تاڵیبان، بەجەنگ نەگەیشتۆتە هیچ ئەنجامێک، پێویستە هەردوو لایەن لەسەر مێزى گفتوگۆییەکان کێشەکانیان چارەسەر بکەن".

لەبارەى گەڕانەوەشى بۆ وڵاتەکەى و دەستکردنەوەى بەکاری سیاسی ئەو سەرکردە ئەفغانییە دەڵێت "بڕیارى گەڕاوەمان بۆ کابۆل کاتێک دا، سەدا 90 ـى هێزە بیانییەکان لەئەفغانستان کشانەوە و، ئەوەى مایەوە سەرۆکى پێشووی ئەمریکا بڕیاری دابوو لە کۆتایی 2017 بیکشێنێتەوە".

سووریشن لەوەى ئەوان بڕیاریانداوە شەڕ لەگەل هێزە ئەمنی و سەربازییەکانى وڵاتەکەى نەکەن، تەنها لەکاتى بەرگرى لەخوود نەبێت، بەڵکو تیشک بخەنە سەر هێزە بیانی و ئەمریکییەکان. لە بەشێکى چاوپێکەوتنەکەى ئەو ڕۆژنامەیە باس لە وڵاتانى هەرێمایەتى کراون، بە تایبەت ڕۆڵى تاران لەپرۆسەى سیاسی ئەفغانستان دواى بزووتنەوەى تاڵیبان، کە گووتەى حیکمەتیار "ڕۆڵێکى نەرێنییەو، ماوەیەکى درێژیشە پارەى بۆ درێژەدان بەجەنگى ئەفغانستان تەرخان کردووەو، ڕێگە لەسەقامگیری دەگرێت".

ئاشکراشی کردووە "واشنتۆن سەرەتا ویستى پاوانخوازی بەسەر وڵاتەکەى بکات، بەڵام نەیتوانى بۆیە دەرگاى بۆ ئێران و ڕووسیا کردەوە تاوەکو هاریکارى بکەن لەچارەسەر کردنى ململانێیەکان". بە جۆرێک زۆربەى هاریکارییەکانى هێزە ئەمریکییەکان لە ڕێگەى مۆسکۆوە دێن و، تارانیش بەرژەوەندییەکى باڵاى لە ئەفغانستان هەیە.

بەبۆچوونى سەرۆکوەزیرانى پێشووترى کابۆل "ئێران لەهەموو وڵاتێکى دیکە قازانجى لە جەنگى ئەفغانستان وەرگرتووەو، ئەوەش لەسەر حیسابی ڕۆڵى وڵاتانى عەرەبی بوون، کە بەرامبەر تاران کشانەوە". کۆمارى ئیسلامی تەنها لەنێوخۆى ئەفغانستان سوودمەند نەبووە، بەڵکو دەستەکانیشى گەیشتۆتە نێو عێراق و سووریا و لوبنان و یەمەن، کە بەردەوام خەریکى ئاژاوەگێری و تێکدانى ڕەوشى ئەمنى ئەو وڵاتانەیە.

رژێمى تاران لەنێو کابۆل و بەغدا، پێگەى سەربازی بۆ سوپاى پاسداران دروست کردووە و، لەوێوە ڕۆڵى حکومەتەکەى بەو وڵاتانە دەگەیەنێت و، دەستێکى باڵاشى هەیە لەدامەزراندن و لادانى بەرپرسانى باڵا.