Skip to main content

دواى قاسم سولەیمانى میلیشیا شێعییەکان تووشى کێشە و ناکۆکى گەورە بوونەتەوە

دواى قاسم سولەیمانى میلیشیا شێعییەکان تووشى کێشە و ناکۆکى گەورە بوونەتەوە
AvaToday caption
posted onJanuary 24, 2021
nocomment

 سەنتەری ئیماراتى عەرەبی بۆ پۆلەتیك (epc) بڵاوی كردەوە کە پاش كوژرانی گەورە تیرۆریستەکەى کۆمارى ئیسلامى قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیسى جێگیرى حەشدى شەعبی، میلیشیا شێعەکانى عێراق کەوتوونەتە نێو کێشە و ناکۆکى زۆرەوە و ئەگەرى ڕووبەڕووبوونەوەى چەکدارى لەنێوانیاندا زۆرە!

 

سەنتەرەکە بڵاوى کردووەتەوە کە ئیسماعیل قائانی فەرماندە قودسی سوپای تیرۆریستى پاسداران دواى کوژرانى سولەیمانى لە هێرشى فڕۆکە ئیسرائیلییەکانە بریندار بووە و ماوەیەک لە نەخۆشخانە بووە! بە هۆى ئەوەى کە کەسایەتییەکى بەهێزى وەک سولەیمانیشى نەییە، تا ئێستا نەیتوانیوە بۆشاییەکەى ئەو گەورە تیرۆریستە پڕ بکاتەوە و بەمەش کێشە لە نێو میلیشیا شێعەکانى عێراق و لوبنان و یەمەن دروست بووە!

سەنتەرە ئیماراتییەكە بڵاوى کردووەتەوە کە میلیشیا شێعییەكانی کۆمارى ئیسلامى لە عێراق تووشى ناکۆکى گەورە لەسەر دەسەڵات و هەڵبژاردن و لەپێشەوەبوون بوونەتەوە و تەنانەت ڕووبەڕووى یەک وەستاونەتەوە. بۆ نمونە حەشدییەکان داواى هەڵوەشانەوەی میلیشیاى "سرایا الخراسانى" دەکەن.

میلیشیاى شێعى لە عێراق

هەرچەندە تاقە هۆکاریان بۆ هەڵوەشانەوەى ئەم گرووپە تیرۆریستییە، لادانە لە یاسا، بەڵام سەرچاوەیەک بە سەنتەرەکەى گوتووە کە میلیشیا شێعەکان دەیانهەوێت لە نێو خۆیاندا یەکترى لەنێوبەرن و لە مەیدان یەکترى نەهێڵن!

  شایەنى باسە لەم ماوەیەشدا لە نێو میلیشیا شێعەکانى یەمەن کێشەى گەورە دروست بوو و تەنانەت زۆرێک لە سەرکردە سەربازییەکانى حوسییەکان نەچوونە مەراسیمى ساڵیادى کوژرانى قاسم سولەیمانى و بەمەش پێشبینى دەکرێت کە ئەم ناکۆکییانە هەموو ئەو میلیشیایانە بگرێتەوە کە کۆمارى ئیسلامى لە ناوچەکە بەڕێوەیان دەبات.