بەهۆى بەشداریینەکردنیان لەمەراسیمى ماتەمینی تیرۆر کردنى فەرماندەى پێشووى سوپای قودس لەسووریا، هێزەکانى سوپاى پاسداران ژمارەیەک چەکداری میلیشیا ناوخۆییەکانى خۆی لەناوچەى ئەلبوکەمال لەسووریا دەستگیر دەکات.
تۆڕی سووری بۆ مافی مرۆڤ لەسەرچاوەکانى خۆیەوە لەو شارە بڵاویکردۆتەوە "لەشارى ئەلبوکەمالی دەوروبەرى دێرەزوری رۆژهەڵاتى ئەو وڵاتە، هێزە میلیشیا ئێرانییەکان چەندین کەسیان لەساڵیادی کوشتنى قاسم سولەیمانى دەستگیر کردووە، تومەتەکەیان ئەوەبووە لەرۆژى ساڵیادی تیرۆر کردنەکە بەشدارییان لەمەراسیمەکە نەکردووە".
ئاشکراشی کردووە " دەستگیر کراوەکان گواستنراونەتەوە چوار گۆشەی ئەمنى سوپاى پاسداران لەناوچەى مەعری ئەلبوکەمال".
ئەو تۆڕە هیماى بەوەشداوە " لە ٣١ مانگی رابردوو ژمارەیەک مەراسیمی ماتەمینى لەئەلبوکەمال بەهۆى کوشتنى سولەیمانى بەرێوەچووە".
فەرماندەى پێشووى سوپاى قودس لەسەرەتاى ساڵى ٢٠٢٠ لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری میلیشیاکانى حەشدی شەعبی لەنزیک فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا پایتەختى عێراق لەلایەن فرۆکەکانى ئەمەریکاوە کوژران.
بەگووتەى تۆڕی سووری بۆ مافى مرۆڤ گووتى "ئاهەنگەکان لەگۆڕەپانى فەیحای ئەلبوکەمال بەرێوەچووبوون و، چەندین وێنەى سولەیمانى لەپاڵ ئاڵای ئێرانی و سووری لەشوێنە گشتیەکان هەڵواسراون و، جگە لەبڵاوەپێکردنى چەندین چەکداری دەمامکداری سوپای پاسداران".
لەو مەراسیمە چەندین سەرکردەى میلیشیاکانی ئەو ناوچەیە بەشدارییان تێدا کردووە، کە هەندێکیان لەنێو سوپاى رژێمى سوپای سوورین.
@avatodaykurdi