Skip to main content

ر

بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکا  لەم مانگەدا دوو جار بە ئاسمانی کەنداوی فارسەوە سووڕاونەتەوە!
AvaToday caption
posted onDecember 30, 2020
nocomment

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ی بەفرانبار، بە ئامانجی گێرانەوەی کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر ئامانجە ئەمریکاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا بۆمبهاوێژەکانی بەسەر ئاسمانی کەنداوی فارسدا سووڕاندەوە.

 

هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێس لە ڕاپۆرتی خۆیدا نووسیویەتی: بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکا گووتی: فڕینی دوو بۆمبهاوێژی بی ٥٢ بە کاردانەوەی ئەو نیشانانەیە کە دەریدەخات کۆماری ئیسلامی بەتەمایە، لە دژی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە عێراق یان شوێنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، هێرش ئەنجام بدات.

لەو ڕاپۆرتەدا لە زمان بەرپرسێکی ئەمنی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بێت هاتووە: ئەگەری هەیە ئەو هێرشانە لە سەردەمی هاتنە سەر کاری بایدن ئەنجام بدرێت.

ئەو بۆمبهاوێژانە کە لە بنکەی ئاسمانی داکوتای باکورەوە فڕیبوون، دەرخەری زیادبوونی نیگەرانییەکانی واشنگتۆنن لەمەڕ ئەوەی لە حەوتووەکانی کۆتایی دەوڵەتی دۆنالد ترامپ، ڕیگری بکەن لە هەر هەوڵێکی تۆڵەستێنانەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە کووژرانی تیرۆریستی نێودەوڵەتی قاسم سولەیمانی.