Skip to main content

سەرکۆماری میسر نەتانیاهۆ بانگهێشتی قاهیرە دەکات

سەرکۆماری میسر نەتانیاهۆ بانگهێشتی قاهیرە دەکات
AvaToday caption
posted onDecember 12, 2020
nocomment

پۆرتاڵی هەواڵی ئوتریش ـ وەرگێرانی ئاڤاتودەی

 

ئەو سەفەرە بە ئامانجی قووڵکردنەوەی هاوکاری ئەمنیەتی دوو وڵات لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران ئەنجام دەدرێت. ئیسرائیل هایوم ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کردووەتەوە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرکۆوەزیرانی ئیسرائیل لە داهاتویەکی نیزیکدا لەسەر بانگهێشتی عەبدوالفەتاح سەعید حوسێن خەلیل ئەلسیسی سەرکۆماری میسر، سەردانی میسر دەکات. ئەو ڕۆژنامەیە لە زمان سەرچاوەکانی میسری گووتویەتی کە سەفەری فەرمی دەتوانێ لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

 

دەگووترێ ئەو دانوستانانە دەپڕژێنە سەر کۆمەڵێک پرسی ناوچەیی و بە ئامانجی بەهێزبوونی پێوەندییە ئەمنیە دوولایەنەکان لە بەرابەر هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران چڕ دەبێتەوە. نەتانیاهۆ و ئەلسیسی هەروەها سەبارەت بە چۆنیەتی هاوئاهەنگی سیاسەتەکانی خۆیان بە سرنجدان بە ڕێوڕەسمی ناساندنی سەرکۆماری داهاتوی ئەمریکا جۆ بایدن لە ژانویەدا قسە دەکەن. دەگووترێ میسر نیگەرانە کە دەوڵەتێک بە ڕێبەری بایدن ، پێوەندیەکی کەمتر دۆستانەی دەگەڵ قاهیرە هەبێ و هەوڵ بدات بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ بگەڕێتەوە.

سەرۆکی ئەو دوو وڵاتە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان و هەروەها هەوڵەکانی میسر بۆ دەستپێراگەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و گرەوپی تیرۆریستی حەماس لە غەزە دانوستان دەکەن. ڕۆژی چوارشەممە گرووپێک لە دانوستانکارانی دەزگای ئیتلاعاتی میسر سەردانی کەناری غەزە دەکەن.

ئەوە ئاشکرا بووە کە ئەو کەسانە پەیامێک لە ئیسرائیل بۆ حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستین دەگوازنەوە کە تێیدا داواکراوە، کاردانەوەیان نەبێ بە کووژرانی زانا ئەتۆمیەکەی ئێران موحسین فەخریزادە. ئەو دوو گرووپە گووتویانە تەمایان هەیە سەبارەت بە هیچ ڕووداوێک لێدوان نەدەن و نەیەنە نێو بازنەی تۆڵەکردنەوە.