Skip to main content

ئیسلامی سیاسی وەک تاوانێکی جنایەتکارانە لە نێو یاساکانی وڵاتی ئوتریش گوونجێندرا

ئیسلامی سیاسی وەک تاوانێکی جنایەتکارانە لە نێو یاساکانی وڵاتی ئوتریش گوونجێندرا
posted onNovember 12, 2020
nocomment

زێباستیان کورتس، سەرۆکوەزیرانی ئوتریش ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی گەڵاڕێزان گووتی: وڵاتەکەی ئیسلامی سیاسی وەک تاوانێکی جنایەتکارانە بە یاسا جناییەکانی خۆی زیاد دەکات.

کورتس لە درێژەدا گووتی: ئوتریش بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بەستێنی تیرۆریزم خۆش دەکەن، تەنانەت ئەگەر تیرۆریست نەبن.

سەرۆکوەزیرانی ئوتریش جەختی کردەوە، ڕاوێژگەی وەزیران، سزای کەسانی تۆمەتبار بە تاوانی تیرۆریستی بۆ زیندانی هەتاهەتایی دەخاتە بواری لێکۆڵینەوە.

لە درێژەدا گووتی، ئەو کەسانەی پێوەندیان دەگەڵ تاوانە تیرۆریستییەکان بسەلمێندرێت، مافی هاووڵاتیبوونی ئوتریشیان لێ دەسەندرێتەوە.

هەوڵەکانی دەوڵەتی ئوتریش بۆ پەسەندکردنی یاسای نوێی دژی تیرۆریزم، چەند ڕۆژ دوای ئەو هێرشە بێوێنەیە دێت کە لە پێتەختی ئەو وڵاتە ڕوویدا.

ڕۆژی سێی نۆوامبر کەسانێکی چەکدار لە شەقامەکانی ڤییەن دەستیان کرد بە تەقەکردن لە خەڵک و ترس و تۆقینێکی زۆریان لە ناوەندی پێتەختی ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە. لەو هێرشە تیرۆریستیەدا ٣ کەس کووژران و ١٤ کەس بریندار بوون.

هێرشی تیرۆریستی بۆ کەنیسەی نیس کە فەڕانسە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ ئۆکتۆبر لە شاری نیس ڕوویدا و لەو هێرشەدا ٣ێ کەس کووژران و ژمارەیەک کەس بریندار بوون.

کریسین سترۆسی، شارەوانی نیس لە گفتوگۆ دەگەڵ میدیاکان ڕایگەیاند کە دوو کەس لە ناو کەنیسەدا بە شێوەیەکی مەترسیدار و هاوشێوەی ئەوەیکە بەسەر سامۆئێل پتی هات، کووژران.

دوای ئەو رووداوە فەڕانسە کەوتە حاڵەتی ئامادە باشی و حەوتوویەک دواتر چالاکی گورگە بۆرەکانی سەر بە تورکیەی قەدەغە کرد.

دوای ئەوەی فەڕانسە و ئوتریش چالاکی گورگە بۆرەکانیان قەدەغە کرد، ڕووناکبیران و سیاسەتوانانی ئاڵمان داوا دەکەن چالاکییەکانی ئەو گرووپە لە ئاڵمانیش قەدەغە بکرێت.

گرووپی گورگە بۆرەکان، گرووپێکی ناسیۆنالسیتی تووندئاژۆ بە بەرگی ئیسلامییە کە سەر بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیەیە.