Skip to main content

ئاڤاتودەى یەکێک لە ڕێگەکانى قاچاخى نێودەوڵەتى سوپاى پاسداران ئاشکرا دەکات!

ئاڤاتودەى یەکێک لە ڕێگەکانى قاچاخى نێودەوڵەتى سوپاى پاسداران ئاشکرا دەکات!
AvaToday caption
posted onOctober 27, 2020
nocomment

 سوپاى پاسداران لە ڕێگەى فارس ئەیر قشم و کۆمپانیاى "کانویاسا"ى ڤەنزوێلا کە ساڵى ڕابردوو بە هۆى هاوکارى لە قاچاخى چەک بە ماهان ئەیر لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆى خرایە سەر، ئێستا خەریکى قاچاخى ماددەى هۆشبەر و زێڕە!

 

بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، بەیانى ئەمڕۆ سێشەممە ٦ى گەڵاڕێزان (ئابان)ى ١٣٩٩، فڕۆکەى بوئینگ ٧٤٧ى فارس ئەیر قشم، بڕێکى زۆر چەک و ماددەى هۆشبەرى لە تارانەوە ناردووى بۆ دوورگەى "ئیسپارگۆس" لە وڵاتێکى بچووک و دوورکەوتە بە ناوى "کەپ ڤێرد ـ CAPE VERDE " لە ڕۆژئاواى ئەفریقا.

فڕۆکەى فارس ئەیر قشم بۆ شاردنەوەى ئاراستەکەى خۆى، لە توونس وەستانێکى کورتى هەبووە و دواتر درێژەى بە ڕێگەکەى خۆى داوە.

ناردنى ماددەى هۆشبەر و چەک و هەڵگرتنى زێڕ لە ڕۆژئاواى ئەفریقا لە لایەن سوپاى پاسدارانەوە، تەواو بە نهێنى ئەنجام دەدرێت و دراوە.

بە پێى ڕاپۆرتى سەرچاوەکەى ئاڤاتودەى، بڕیارە ماهان ئەیر فڕۆکەیەکى بوئینگ ٧٤٧ بداتە ڤەنزوێلا بۆ خێراترکردنى ئەم قاچاخە. فڕۆکە هەڵگرەکانى چەک و ماددەى هۆشبەر و زێڕ، کە لە تارانەوە بەرەو کاراکاس دەڕۆن، لە نزیکى موریتانى سیستەمى (TCAS)ى خۆیان دەکوژێننەوە تا سادەتر بگەنە شوێنى مەبەست لە ڤەنزوێلا.