Skip to main content

تێکهەڵچوونەکانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان تا دێ زیاتر دەبن

تێکهەڵچوونەکانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان تا دێ زیاتر دەبن
AvaToday caption
posted onOctober 6, 2020
nocomment


ناوچەی کوێستانی قەرەباغ و هەروەها ناوچەی سنووری نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان، لە شەوی ڕابروودا شایەتی چڕبوونەوەی هێرشەکانی دوو لایەن بۆ سەر یەکتری بوو.

 

هێرشی مووشەکی بۆ سەر گەنجە وەک دووهەمین شاری گەورەی ئازەربایجان و هەروەها درێژەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ستانپاکرت پێتەختی کۆماری قەرەباغ بوون بە هۆی زیادیبوونی شەڕ و تێکهەڵچوونە سەربازییەکانی ئەو دوو وڵاتە. هەواڵدەری فەرانسە باس لە ڕوودانی چەند تەقینەوە و دیتنی دووکەڵی ڕەش دوای هێرشەکانی سەر گەنجە کردووە.

ئێوارەی یەکشەممە، حیمەت حاجی ئۆف، ڕاوێژکاری سیاسی ئیلهام عەلی ئۆف سەرکۆماری ئازەربایجان لە تویتێکدا نووسی: ئەرتەشی ئەرمەنستان ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی ئازەربایجانی بەر مووشەک داوە.

دەوترێت شاری پیشەسازی مینگەچویر و ئاوشوران لە ٨٠ کیلۆمەتری باکوی پێتەختی ئازەربایجان بوون بە ئامانجی ئەو هێرشە مووشەکیانە. ئەوە لە کاتێکدایە، ئارائیک هاروتیونیان سەرکۆماری قەرەباغ ڕایگەیاندووە هەموو خاکی ئازەربایجان دەکەن بە ئامانجی هێرشەکانیان.

ئازەربایجان و ئەرمەنستان یەکتر بە هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل تۆمەتبار دەکەن و بە پێی هێندێک هەواڵی پشت ڕاست نەکراوە هەتا ئێستا ٢٥٠ کەس بەهۆی شەڕەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کووژراون کە ٤٢ کەسیان خەڵکی سڤیل بوونە.