Skip to main content

هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ گوشارخستنەسەر ئێران چڕتر دەبنەوە

هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ گوشارخستنەسر ئێران چڕتر دەبنەوە
وەزیری نیشتەجێبوونی ئیسرائیل: ئامادەین لەگەڵ هەموو وڵاتانی عەڕەبی و خەلیج ئاشتی بەرقەرار بکەین
posted onNovember 27, 2018
nocomment

 

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیێنێت کار بۆ بەربڵاوکردنەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەڕەبی دەکات.

 

نەتانیاهۆ لە سەردانێکدا بۆ وڵاتی چاد و لە کاتی دانیشتن لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەدا گووتی بە زوویی سەردانی وڵاتانی دیکەی عەڕەبی دەکات. ناتانیاهۆ مانگی پێشوو سەفەرێکی پێشبینینەکراوی بۆ وڵاتی عەمان کرد و لەوێ لەگەڵ سوڵتان قابووس ـى پاشای ئەو وڵاتە دیدارێکی ئەنجام دا.

پێشتر "یوئاو گاڵانت" وەزیری نیشتەجێبوونی ئیسرائیل گوتبووی ئەو وڵاتە ئامادەیی ئەوەی هەیە لەگەڵ هەموو وڵاتانی عەڕەبی و بە تایبەتی وڵاتانی خەلیج ئاشتی بەرقەرار بکات و هۆکاری ئەو کارەشی گەڕاندبووە بۆ هەبوونی دووژمنێکی هاوبەش بە نێوی ئێران. تا ئێستاش ڕوون نییە کامە وڵاتانەی عەرەبی ئامانجی سەفەری داهاتووی نەتانیاهۆ دەبن، بەڵام مانگی پێش ئێستا ڕۆژنامەی "هائارێتس"ی ئیسرائیلی بلاوی کردبووە کە شیمانە دەکرێت بەحڕەین ئامانجی سەفەری داهاتووی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بێت.

بەحرەین یەکێک لە وڵاتانی هاوپەیمانی عەرەبستانە و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە دوای سەفەرکەی نەتانیاهۆ بۆ عەمان خوازیاری بە فەرمیناسینی ئیسرائیل وەک دەوڵەتێکی ناوچەکە ببوو.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پرۆگرامی ناوەکی ئێران و ترسی وڵاتانی ناوچەکە لە سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە دەبێتە هۆکاری نبوونەوەی ئەو وڵاتانە لە ئیسرائیل.