Skip to main content

ئێران لە سووریا لە بەردەم چانسێکى گەورەدایە

ئێران لە سووریا لە بەردەم چانسێکى گەورەدایە
نەتانیاهۆ تاوتوێی پێشنیارەکەى ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکى ڕوسیا کردووە بۆ دەرکردنى ئێران لە سوریا
posted onNovember 22, 2018
nocomment

 

بەرپرسێکی دیوانى سەرۆکایەتى وەزیرانى ئیسرائیل ئاماژەى بەوەداوە "ئەو بابەتەى لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیران خراوەتەروو، کە گوایە ڕوسیا پێشنیارێکى خستۆتە بەردەم ئەمریکا و وڵاتەکەى بۆ کشانەوەى هێزەکانى کۆمارى ئیسلامی ئێران لەسووریا لەبەرامبەر سووککردنى سزا ئابوورییەکانى، تەنها پێشنیارێکى سەرەتایی و تەماوییە، هیچ زانیارییەکى وردی تێدا نییە، بەڵام بەلای تەلئەبیب و واشنتۆن گرنگییەکى زۆری هەیە".

 

بەرپرسەکەى تەلئەبیب جەختى لەوەش کردووە "مۆسکۆ خاوەنى پێشنیارەکەیەو، دەیەوێت هەستى هەموو لایەنەکان لەو بابەتە بزانێت، لە نێویاندا سەرکردایەتى ئێرانی"، دووپاتیشی کردووەتەوە "هێشتا پێشنیارەکە بەشێوەیەکى فەرمیی نەخراونەتە ڕوو".

لە دواى تووندبوونى گرژییەکانى سووریا، ڕژێمى ئێران لە ڕێگەى سوپای پاسداران و میلیشیا شێعە نزیک لەخۆی بەشداریی ململانێی و شەڕى ناوخۆیی دیمەشق کردووە، کە لە بەرامبەریشدا تورکیاو ڕوسیاو ئەمریکا پێگەی خۆیان لە ڕێگەى بریکارەکانیان بەهێز کردووە.

کەناڵى ١٠ـى تەلەفزیۆنى ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا باسى لەوە کردووە "نەتانیاهۆ، لە ڕێگەى دانیشتنێکى داخراوى لێژنەى دەرەوەو ئاسایشى کنێست (پەرلەمان)، تاوتوێی پێشنیارەکەى ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکى ڕوسیا کردووە "بۆ ئەوەى گرێبەستێک لەکشانەوەى ئێران لە سووریا بەرامبەر سووککردنى سزا ئابوورییەکانى ئەمریکاو هەڕەشەکانى ئیسرائیل بەدی بێت". کەناڵەکە ئەوەشى گووت "ئەو زانیارییانە لە ڕێگەى سێ ئەندامى لێژنەکە بەدەست گەیشتووە". تا ئێستاش تەلئەبیب هەڵوێستى خۆی لەبارەى پێشنیارەکەى مۆسکۆ ئاشکرا نەکراوە، تەنانەت هەڵوێستى واشنتۆنیش ڕوون نییە.

هەرچەندە هەڵوێستى کوشکی سپی لە چوارچێوەى دیپلۆماتى لەو پرسە دەرنەچووە، بەتایبەت لە پرسى دیمەشق، کە دەیانەوێت لەچوارچێوەى نەتەوە یەکگرتووەکان بگەنە ڕێککەوتنێکى سیاسی لەو وڵاتە. تاران لە شەڕى سووریا کە بوودجەیەکى زەبەلاح و، قوربانییەکى زۆری داوە، بەشێوەیەک لەو قەیرانە تێوەگڵاوە دەرچوونى ئاسان نیە، بەتایبەت لەو ڕەوشەى ئێستا تێی کەوتووە، لە ئاڵۆزبوونى کەرتى ئابوورى و بازرگانى و لاوازبوونى تواناى کڕینى هاووڵاتیانى.

بەجێهێشتنى ڕێژیمى کۆماری ئیسلامی ئێران خاکی سووریا، واتا لەدەستدانى گەورەترین پێگەى جوگرافی ستراتیژی، هەروەها لاوازبوونى میلیشیا هاوپەیمانەکانى لەناوچەکە بەتایبەت حزبوڵای لوبنانی. لەلایەن خۆیەوە دەنئیل فریدمان، باڵیۆزى واشنتۆن لە تەلئەبیب بە ڕۆژنامەى (یسرائیل هیوم)، نزیک لەسەرۆک وەزیران ڕاگەیاندووە "هێزە ئێرانییەکان لە سووریا دەیانەوێت پلانى پاوانخوازی لەسەر ناوچەکە دروست بکەن، تەنها پاڵپشتیکردن لە بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا نییە".

گووتیشى "ئێران و میلیشیاکانیان پڕۆسەى داگیرکردن و نیشتەجێکردن لە ناوچەى ئاوارەکان ئەنجام دەدەن، ڕێگریش لە گەڕانەوەى خەڵکى شارەکان دەکەن، هەر ئەوانەش دەسەڵاتى دەوڵەتیان لاواز کردووە".

جگە لەو هەنگاوانەش تاران پرۆسەى گۆرینى مەزهەبی ئایینى خەڵکەکەشیان ئەنجامداوە، لەسوننەوە دەیانکەن بەشیعە، ئەمەش مەترسییەکى گەورەى لەوڵاتانى دەوروبەرى سووریا دروست کردووە، بەتایبەت بۆ ئەردەن، کەترسێکى گەورەى هەیە لەپاوانخوازییەکانى ئێران لەنزیک سنوورەکانى.