Skip to main content

ئیسرائیل سیستەمێکی بەرگری مووشەکی نوێی بە سەرکەوتوویی تاقی کردەوە

ئیسرائیل سیستەمێکی بەرگری مووشەکی نوێی بە سەرکەوتوویی تاقی کردەوە
AvaToday caption
posted onAugust 14, 2020
nocomment

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: سیستەمێکی نوێی بەگری مووشەکی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە دەگەڵ مووشەکی دورهاوێژی بالستیکی بەتاقیکردووەتەوە.

 

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بنی گانتز سەبارەت بەو تاقیکاریە کە لە ناوچەکانی ناوەندی ئەو وڵاتە ئەنجام دراوە گووتی: سەرکەوتنی تکنۆلۆژی دەبێتە هۆی ئەوەی ئیسرائیل هەموو کات هەنگاوێک لە پێش دووژمنەکانی بێت. بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتدپرێس ئەو تاقیکاریە بە هاوکاری دەگەڵ ئاژانسی پەدافەندی مووشەکی ئەنجام دراوە.

" پەیکانی ٢" کە شەوی ڕابردوو تاقیکراوەتەوە بەشێک لە سیستەمێکی چەند لایەنەیە کە بۆ بەرگری لە بەرامبەر ڕاکێتە کورتبڕ و نێونجیبڕەکان بەکار دێت کە لە غەزەو و لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل دەکرێت.

ئەو سیستەمە مووشەکیە دەتوانێ لە بەرامبەر موشەکەوە درێژماوەکانی کۆماری ئیسلامیشدا بەکار بهێندرێت.