Skip to main content

تێچووی ژیانی کرێکاران ٦٥% بەرز بووەتەوە

تێچووی ژیانی کرێکاران ٦٥% بەرز بووەتەوە
عەلی دێهقانی نیا: هێزی کڕینی کرێکاران یەک لەسەر سێ کەمی کردووە
posted onNovember 18, 2018
nocomment

 

عەلی دێهقانی کیا بەڕێوەبەرى کانوونى کرێکارانى تاران لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ رۆژنامەى هەمدلى وڵاتەکەى دەڵێ "لە ئێراندا ٥٠٠ هەزار خانەنشین لە لایەن ئەنجومەنی خانەنشینانەوە پشتیوانی دەکرێن کە زیاتر لە ٦٠ لەسەدیان لانیکەمی مانگانە وەردەگەرن".

 

 بە پێی قسەکانی دێهقانی کیا و بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی هەڵاوسانی ١٣.٤ لەسەدی کە بانکی ناوەندی ئێران مانگی ڕەزبەڕی ئەو ساڵ بڵاوی کردووەتەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ژیانی ئەو توێژە چەندە تاڵە. بە پێی قسەکانی دێهقانی کیا ئەو رێژەی داهاتە لەگەڵ تێچووی ژیانی کرێکاران هاوئاهەنگی نییە، ناوبراو لەو بارەوە دەڵێ: نرخی زۆربەی پێداویستییەکان لە چاو ساڵی ڕابڕدوو ٦٥ لەسەد زیادی کردووە و ئەوە لە کاتێکدایە دەسەڵات هیچ کات ئەو پرسەی نەخستە بەرنامەی کاری بۆ دیاری کردنی حەقدەستی کرێکاران.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی بە بەرئاورد لەگەڵ ساڵی رابڕدوو کە لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران ٩٠٠هەزار تمەن بوو، هێڵی هەژاری لە شارە گەورەکان ٣میلیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەن و لە شارە چکۆلەکان ٢ میلیۆن و ٤٠هەزار تمەن دیاری کرابوو،

لە ئێستادا و بە هۆی هەڵاوسانێکی ئابووری کە هەیە هێزی کڕینی خەڵک ٢٠ لەسەد هاتووەتە خوارێ و بەو پێی هێڵی هەژاری هەروا دێت و بەرز دەبێتەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتانەی بڵاو بووەتەوە بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ ساڵی ڕابڕدوو هێزی کڕینی کرێکاران یەک میلیۆن و ١٨٠ هەزار تمەن کەم بووەتەوە و ئەوە لە کاتێکدایە لانیکەمی تێچووی مانگانەی بنەماڵە کرێکارەکان بۆ ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە.