Skip to main content

دەستبەسەرداگرتنی ١٤ تۆن مادەی هۆشبەری داعش لە ئیتالیا

دەستبەسەر داگرتنی ١٤ تۆن مادەی هۆشبەری داعش لە ئیتاڵیا
AvaToday caption
posted onJuly 1, 2020
nocomment

ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە ١٤ تۆن مادەی هۆشبەری هاندەری ئەعساب" بیروهۆش"ی ئامفتامینی دەستبەسەرداگرتووە کە لە لایەن گرووپی داعش لە سوریە بەرهەم هێندراوە. ئەو مادە هۆشبەرە لە چوارچێوەی ٨٤ ملیۆن حەبدا و بە بەهای ملیاردێک یۆرۆ لە سوتیە بەرەو ئیتالیا هەناردە کراون.


پۆلیسی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە ئەو قەبارە مادە هۆشبەرەی دەستیان بەسەردا گرتووە گەورەترین قەبارەی دەستبەسەردا گیراوی مادەی هۆشبەری ئامفتامینە لە جیهاندا.

پۆلیسی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە: ئێمە دەزانین گرووپی تیرۆریستی ئیسلامی داعش لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە ڕێگەی قاچاغی مادە هۆشبەرەکانەوە پشتگیری چالاکیە تیرۆریستیەکانی کردووە و ئەو گرووپە بووە بە گەورەترین بەرهەمهینەری مادەی هۆشبەری ئامفتامین لە سەر ئاستی هەموو جیهاندا.

ئەو مادە هۆشبەرەی کە دەستی بەسەردا گیراوە لە بەندەری سالێرنۆ لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئیتالیا دۆزراوەتەوە.

گرووپی ناسراو بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام  لە ساڵی ٢٠١٤ بەولاوە بە ئەنجامدانی هێرشی گەورە لە عێراق و سوریە توانی بەشێکی گەورە لەو دوو وڵاتە بخاتە دەستخۆی و لەوێدا خەلافەتی ئیسلامی دامەزرێنێت.

سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتی عێراق ، سوریە، هێزەکانی شرڤانان لە ڕۆژئاوای کوردستان و هێزی پێشمەرگە لە باشوری کوردستان توانیان هەموو ئەو شارانەی داعش دەستی بەسەردا گرتبوون لە دەستی ڕزگار بکەن، بەڵام گرووپی داعش هەتا ئێستاش لە بەشە بیابانەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریە و عێراق چالاکە .