Skip to main content

لە ئێران گەورە گەندەڵەکان دزە بچووکەکان دەگرن

لە ئێران گەورە گەندەڵەکان دزە بچووکەکان دەگرن
ئەو وەزیرەی خوا بۆ ئەحمەدی نەژادی ناردبوو، دەستبەسەر کرا
posted onNovember 13, 2018
nocomment


پەرویز کازمی وەزیری ڕەفاهی ئێران لە سەردەمی چوارساڵەی یەکەمی دەسەڵاتدارییەتی ئەحمەدی نەژاد و بەڕێوەبەری پێشووی بانکی سەرمایە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا دەستبەسەر کرا و بۆ گرتووخانەی ئەوین ڕاگوێزرا.

 

ئیرنا، هەواڵدەری فەرمى کۆماری ئیسلامی بە بنەماگرتنی قسەی سەرچاوەیەک لە دەزگای دادی ئێران نووسیویەتی هۆکاری دەستبەسەرکرانی کازمی درووستکردنی کێشەیە لە سیستەمی ئابووری وڵاتدا لە لایەن ناوبراوەوە. ئیرنا نوسیوییەتی دوای دەستبەسەرکرانی کازمی، بۆ گرتووخانەی ئەوین ڕاگوێزراوە.

کاناڵی تەلەگرامی دەوڵەتی بەهار کە پشتیوانی مەحمود ئەحمەدی نەژادە، لەسەر دەستبەسەرکرانی کازمی نووسیبووی "نابراو لە بەندی چواری گرتووخانەی ئەوین دەستبەسەرە".

ئەو دەمەی مەحمود ئەحمەدی نژاد لە ساڵی ١٣٨٤دا بە دەسەڵات گەیشت، لە کاتی ناساندنی پەرویز کازمی وەک وەزیری ڕفاه و وەرگرتنی دەنگی متمانە گووتی "خودا کازمی بە من ناساندووە". دوای یەکساڵ لە ناساندنی کازمی لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٨٥ ناوبراو لە پۆستەکەی کشاوە و هۆکارەکەشی گەڕاندوە بۆ ئەوەی ناتوانێ وەڵامدەری خەڵک و نوێنەرانی خەڵک لە ڕاپەڕاندنی بەرپرسایەتییە یاسیاییەکان دا بێت.

کازمی لە ساڵانی ڕابڕدوودا بووە یەکێک لە ڕەخنەگرانی ئەحمەدی نەژاد و لە هەڵبژاردنی ساڵی ٩٢ خۆی بەربژێر کرد بۆ سەرۆککۆماری کەچی لە لایەن شورای نیگابانەوە ڕەد کرایەوە. غولامحوسێن موحسنی ئێژەیی، وتەبێژی دەزگای قەزایی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەڕ ڕایگەیاندبوو "دوو کەس لە بەرپرسانی پێشووی بانکی سەرمایە دەستبەسەر کراون". ماڵپەڕی ئینساف نیوز نووسیویەتی کە ئەو دوو کەسە یەکێکیان پەرویز کازمی سەرۆکی دەستەی بەڕیوبەڕی پێشوو و عەلی بەخشای بەرپرسی گشتی پێشووی ئەو بانکە بوون.

کازمی ماوەیەک سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەڕی بانکی سەرمایە و یەکێک لە ئەندامانی سەندوقی پاشەکەوتی فەرهەنگیان بووە. چەند ساڵ لەوە پێش ڕاگەیێندرا دۆسیەیەکی گەندەڵی ٨٠٠٠ میلیارد تمەنی لەو سەندوقەدا ڕوویداوە و چەند کەسێک لە پێوەندی لەگەڵ ئەو ڕووداوەدا دەستبەسەر کراون.