بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆڕۆنا و دابەزینی بەهای نەوت کۆماری ئیسلامی هێناوەتە لیواری داڕمانی ئابوری

کۆڕۆنا و دابەزینی بەهای نەوت کۆماری ئیسلامی هێناوەتە لیواری داڕمانی ئابوری
AvaToday caption
posted onApril 2, 2020
noبۆچوون

دابەزین بێوێنەی بەهای نەوت و درێژەی قەیرانی کۆڕۆنا ئابوری کۆماری ئیسلامی بەرەو داڕمان هێناوە. دەوڵەت ناچارە بۆ قەرەبووی کورتهێنانی بودجە لە هەژماری ( سندوقی گەشەی نەتەوەیی) پوڵ هەڵگرێت کە ئەویش بەتاڵ بووە. تا ئێستا خامنەیی ئامادە نییە لە داراییەکانی خۆی تمەنێک خەرج بکات.

 

وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت هەموویان لەگەڵ دابەزینی بێوێنەی بەهاای نەوت ڕووبەڕوو بوونەوە. کۆڕۆنا بەهای نەوتی هێناوەتە خوار. لە جەرگەی قەیرانی کۆڕۆنادا، ململانێی دوو هیزی گەورەی نەوتی عەرەبستان و ڕووسیە بۆ پاراستنی پشکی زیاتری بازاڕی نەوت بوو بە هۆی دارمانی بەهای نەوت.

وڵاتانی گەورەی خاوەن نەوت بە جێگەی پێشگرتن بە زیادبوونی بەهای نەوت کەوتنە کێبەرکێیەکی گەورە لەگەل یەکتر بۆ ئەوەی کورتهێنانی بودجەیان بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت قەرەبوو بکەنەوە.

هەلومەرجی ئێران لە چاو وڵاتانی دیکەی خاوەن نەوتی جیهان زۆر خراپترە لەبەر ئەوەی جگە لە گەمارۆکان کە کۆسپی سەر ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی ئێرانن، گەندەڵی گەورەی ئابوری بووە بە هۆی پێشگرتن لە بووژانەوەی ماڵی و ئابوری خەڵکی ئێران.

لەو هەلومەرجە دژوارەشدا کۆماری ئیسلامی دەستبەرداری پڕۆژەی پشتیوانی لە تیرۆریزم و ملیشیاکان نابێ و بە بەردەوامی فرۆکەکانی ماهان چەک بۆ سوریە و لەوێوە بۆ لوبنان و حیزبوڵلا دەگوازنەوە. جیا لەوە تاقیکاری مووشەکی و هەڵدانی ماهوارە بە ئامانجی سەربازی کە ئیدی بۆ جیهان ڕوون بووەتەوە تا ئێستا نەوەستاوە و ڕژیمی خامنەیی ئەوەی بۆی گرینگ نەبێ خەڵک و ویستەکانیانە.