بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بە گەیشتنى شینزۆ ئابە بە تاران، تۆڕی قاچاخى چەکوچۆڵى سوپاى قودس لە عێراق گەمارۆى خرایە سەر

  هاوکات لەگەڵ گەیشتنى شینزۆ ئابە بە تاران، تۆڕی قاچاخى چەکوچۆڵى سوپاى قودس لە عێراق گەمارۆى خرایە سەر
AvaToday caption
posted onJune 12, 2019
noبۆچوون

 

 وەزارەتى خەزنەدارى ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ى خورداد (جۆزەردان)، کۆمپانیایەک و دوو کەسى نیشتەجێى عێراقى خستە چوارچێوەى گەمارۆکانەوە کە چەک و چۆڵى سەربازییان بۆ سوپاى قودس دابین دەکرد.

 

بە پێى بەیاننامەى وەزارەتى خەزنەدارى ئەمریکا گەمارۆى خستە سەر کۆمپانیاى "سەرچاوەى سەرمایەى باشوور" کە لە بەسرەى عێراقە و عەبدولحەمید ئەسەدى و محەمەد حسێن ساڵح ئەلحەسەنى کە هەردووک عێراقین، بە هۆى دەورلێدانەوە و پێشێلکردنى گەمارۆکانى ئەمریکا و لەبەر دابینکردنى چەکوچۆڵى سەربازى بۆ سوپاى قودس.

 وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا باسى لەوە کردووە ئەم کۆمپانیایە پێشتر لەگەڵ ئەبو مەهدى موهەندیسى فەرماندەی حەشدى شەعبی کە پێشتر لە لیستى تیرۆرى ئەمریکادا بوو، هاوکارى هەبووە.

وەزارەتى خەزێنەدارى هۆشدارى ئەوەشى داوەتە عێراق و وڵاتانى دیکەى ناوچەکە کە لەبەرامبەر هەوڵەکانى کۆمارى ئیسلامى و سوپاى پاسداران بۆ دەورلێدانەوەى گەمارۆکان، هەنگاوى کردەیی و جدی هەڵێننەوە.

ئێران و ژاپۆن