بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق: سوپاى قودس ملیۆنان دۆلارى بۆ فیتنە لە نێو شێعەکانى عێراق خەرج کردووە

سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق: سوپاى قودس ملیۆنان دۆلارى بۆ فیتنە لە نێو شێعەکانى عێراق خەرج کردووە
AvaToday caption
posted onMarch 25, 2019
noبۆچوون

 

ڕۆژى یەکشەممە ٤ى نەورۆزى ١٣٩٨ى هەتاوى، حەیدەر عەبادى سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق، کۆمارى ئیسلامى تۆمەتبار کرد بەوەى کە بەرتیل و پارەیەکى زەبەلاحى سەرف کردووە بۆ دروستکردنى فیتنە و لێکترازانى هاوپەیمانیەتى نەسر.

 

حەیدەر عەبادى سەرۆکى هاوپەیمانى شێعەى نەسر لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنى دیجلەى عێراق ددانى بەوەدا نا کە "قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودس و ئیرەج مەسجدى باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى لە بەغدا، لە دیدارێکیان لەگەڵ نوێنەرانى هاوپەیمانى نەسر هەوڵیان داوە بە بەرتیل و پارەى کاش لەم هاوپەیمانیەتییە بیانبەنە دەرەوە تا بچنە نێو حەشدى شەعبییەوە".

هاوپەیمانى نەسر بە ڕابەرایەتى حەیدەر عەبادى، ٢٤ کورسى پەرلەمانى عێراقیان هەیە.

تێچووى کاش بۆ کڕینى نوێنەرە شێعەکانى عێراق لە کاتێکدایە کە خەڵکى لە ئێران تووشى هەژارییەکى ڕەها بوونەتەوە و کۆمارى ئیسلامى تەنانەت هەوڵەى چارەسەرى کێشە و قەیرانى هەژارى لەو وڵاتە نادات و ئێستا کە پارێزگاى گوڵستان تووشى سێڵاو بووەتەوە و خەڵکێکى زۆر زەرەر و زیان و بێ ماڵ و حاڵ کەوتوون، تەنانەت بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى ئامادە نین سەردانێکى لێقەوماوان بکەن و تەنیا خەڵکى ناوچەکانى دیکە خەریکى بەهاناوەچوونیانن.