بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

غەزەلنووس ئیسماعیلی کردە کوردى

غەزەلنووس ئیسماعیلی کردە کوردى
AvaToday caption
posted onMarch 3, 2019
noبۆچوون

 

کتێبە شیعری "ئیسماعیل" بەرهەمی "ڕەزا بەراهەنی" بە وەرگێڕانی "جەماڵ مەلایی" له لایەن ناوەندی غەزەڵنووس لە سلێمانی چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم کتێبە شیعری و بەرهەمە ناوازەیەى ڕەزا بەراهەنی نووسەر، شاعیر و ڕەخنەگری ناسراوەی ئێرانی بە وەرگێڕانی جەماڵ مەلایی شاعیری توانای سنەیی، لە لایەن ناوەندی غەزەلنووس لە سلێمانی چاپ و بڵاو کرایەوە.

 

مەلایی لەوبارەیەوە گووتوویەتى "ئیسماعیل شیعرێکی درێژە و فۆڕم و داڕشتەیەکی سەرنجڕاکێشی هەیە و بە واتایەک وەک باشترین بەرهەمی شیعریی بەراهەنی لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا ناوی لێ دەبرێت. ئەم شیعرە لە ڕاستیدا دەقێکی شینگێرییە کە ڕەزا بەراهەنی بۆ هاوڕێی شاعیری ئیسماعیل شاهروودی نووسیویە و بە هۆی دەوڵەمەندیی شیعرەکە، لەو کاتەوە توانیوە درێژە بە ژیانی خۆی بدات و شوێندانەر بێت لە سەر شیعر و نووسراوەی بەرەکانی دوای خۆی لە ئەدەبی کوردی و فارسی و تەنانەت تورکیشدا".

شایانی باسە کە وێنەی ڕووبەرگی کتێبە شیعری ئیسماعیل، بەرهەمی هونەرمەندی ناسراوە باسم ڕەسام ـه.