بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نێرگس محەمەدى دواى ٨ ساڵ زیندانیکردن ئازاد بوو

نێرگس محەمەدى دواى ٨ ساڵ زیندانى لە زیندان ئازاد بوو
AvaToday caption
posted onOctober 8, 2020
noبۆچوون

 نێرگس محەمەدى چالاکى دیارى مافەکانى مرۆڤ لە ئێران، ئەمرۆ لە زیندانى کۆمارى ئیسلامى ئازاد بوو.

 

ئیسماعیل سادقى نیارەکى، سەرۆکى گشتى دادوەرى پارێزگاى زەنجان بڵاوى کردەوە کە "یاساى تازە پەسەندکراوى کەمکردنەوەى سزاى زیندانى، خاتوو محەمەدیشى گرتەوە و هەر لەسەر ئەم بنەمایە ئەویش ئازاد کرا".

تەقى ڕەحمانى هاوسەرى خاتوو نێرگز محەمەدى، هەواڵى ئازادبوونى ژنەکەى پشتڕاست کردووەتەوە.

کاتى خۆى نێرگس محەمەدى کەمێک پاش چاوپێکەوتنى لەگەڵ کاترین ئیشتۆن، بەرپرسى کاتى سیاسەتە دەرەکییەکانى یەکێتى ئەوروپا کە گەیشتبووە تاران، لە ساڵى ١٣٩٣ى هەتاوى دەستبەسەر کرا و تا ئێستا نزیکەى ٨ ساڵ و چەندین مانگە زیندانییە لە زیندانەکانى کۆمارى ئیسلامى!