بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران ٨ هێندە زیاتر لە ئاستی ڕێگەپێدراو یۆرانیۆمی هەیە

ئێران ٨ هێندە زیاتر لە ئاستی ڕێگەپێدراو یۆرانیۆمی هەیە
AvaToday caption
posted onJune 6, 2020
noبۆچوون

ولت/ وەرگێرانی ئاڤاتودەی

 

ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەریدەخات کە ئێران ڕێژەی ڕێگەپێدراوی پیتاندنی یۆرانیۆمی تێپەڕاندووە و ئەو کارەی ئێران بووە بە هۆی ناڕەزایەتی پشکێنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتێندراوی کۆماری ئیسلامی هەشت بەرابەر لەو ئاستە زیاترە کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام لە ساڵی ٢٠١٥ ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە چالاکیە ئەتۆمیەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی هەینی ١٦ی جۆزەردان ڕایگەیاند کە ئێران لە جێگەی ٢٠٢.٨ کیلۆ، لە ڕێککەوتی ٢٠ی مانگی مەی ١٥٧١.٦ کیلۆ یۆرانیۆمی پیتێندراوی هەبووە کە لە لایەن لێکۆڵەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دیاری کراوە.

تاران هەروەها ئیزنی سەردانی دوو ناوەندی ئەتۆمی بە لێکۆلەرانی ئاژانس نەداوەو هەروەها پرسیارەکانی پێشووی سەبارەت بە چالاکیەکانی هەروا بێ وەڵام هێشتووەتەوە و ئەوە هۆکارێکە بۆ نیگەران بوون.

لێکۆڵەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ٤ مانگ هەوڵیان داوە سەبارەت بەو پرسیارانە بە ئاکامێک بگەن بەڵام تا ئێستا لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە.