کاتێک ڕێبەر دەبێتە کارتۆن؛ داڕمانی دەسەڵاتی خامنەیی خیانەتكار لە شێوەی کارتۆن و نمایشی سەرشەقام
دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی، ئەمنیەتی و ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی، ئاژانسی هەواڵی حەوزەی عیلمیە دانی بەوەدانا کە لانیکەم شەش ئاخووندی سەر بە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان کوژراون.
ناوی بەشێک لە کوژراون:
ئاژانسی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران (هرانا) ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراو و بریندارە سڤیل و سەربازییەکان لە شارە جیاجیاکانی ئێراندا گەیشتووەتە لانیکەم ٤,٢٦١ کەس.
دیمەنی تایبەت بە ئاڤاتوودەی، ئاشکرابوونی تونێلێکی زەبەلاحی ژێرزەمین بۆ جێگیرکردنی هێلیکۆپتەرە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شوێنی وردی جوگرافیایی 32.336898 N، 51.063612 E (پارێزگای ئیسفەهان - نزیک نەتەنز) پشتڕاست دەکەنەوە.
لە درێژەی هێرشە ئامانجدارەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی سەربازی و هەواڵگریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ کەشتیی “زاگرۆس” کە وەک یەکێک لە کەشتییە سیخوڕییەکانی سەر بە دامەزراوە ئەمنیەتی و دەریاییەکانی سپای پاسداران چالاکیی دەکرد، کرایە ئامانج و نوقم بوو.
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە لایەن سەرچاوە مەیدانییەکانەوە دەستکەوتووە و پشتڕاست کراوەتەوە، تەقینەوە توندەکانی شاخەکانی سەر شارۆچکەی باقری لە ناوچەی چیتگەر لە تاران کە شەوی دووشەممە ٢٦ـی جۆزەردان ڕوویداوە، لە ئەنجامی هێرشێکی وردی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر یەکێک لە ناوەندە سەربازییە نهێنییەکانی کۆم
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە زانیاری باوەڕپێکراویان سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دوو ناوەندی بەرهەمهێنانی سانتریفیوژ لە ئێران هەیە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، كارگەكانی تسای كەرەج و ناوەندی لێکۆڵینەوەی تاران کراوەتە ئامانج.
دەستگای تەبلیغاتیی کۆماری ئیسلامی جارێكی دیكە بۆ فریودانی بیروڕای گشتی پەنای بۆ بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ساختە و ناپەیوەندیدار بردووە.
ئیسرائیل بەرەبەیانی زووی ڕۆژی هەینی، زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و چەندین بەرپرسی سەربازیی کۆماری ئیسلامی و ناوەند و دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێرانی کردە ئامانج؛ ئەو هێرشانە یەک لەدوای یەک بوون و سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەگەر بەرپرسانی تاران مل بۆ ڕێککەوتن لە دانوستانە ئەتۆ
موجاهد کورکور، کە تۆمەتبار کرابوو بە دەست هەبوون لە کوشتنی منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان لە کاتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ٢٠٢٢، لە سێدارەدرا. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بنەماڵەی منداڵە کوژراوەکە بەردەوام جەختیان لەوە دەکردەوە کە ناوبراو بێتاوانە و هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارن لەو ڕووداوە.