Ana içeriğe atla

ژینگەدۆستان و لاوانى کوردستان نیشتمان سەوز دەکەن

ژینگەدۆستان و لاوانى کوردستان نیشتمان سەوز دەکەن
وەرزى هەڵمەتى بەڕووچاندن لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەستى پێ کردووە
posted onNovember 12, 2018
noyorum

 

ئێستا وەرزى پاییزە و بەڕووەکان دەستیان بە وەرین کردووە، هەر بۆیە وەک تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى چەندین هەواڵمان لەسەر بەڕووچاندن بڵاو کردووەتەوە.

 

ئەمڕۆش هەڵمەتی بەڕووچاندن لە لایەن بنکەی ژینگە و پۆلەکانی فێرکاریی زمانی کوردی لە شارى مەریوان بەڕێوە چوو. ئەم بنکەیە کە لە ساڵی ١٣٩٤ دا بە شێوەیەکی خۆڕسک دامەزراوە و بەردەوام سەرقاڵی چالاکیی ژینگەیی و فەرهەنگی بووە، یەکێک لەم چالاکییانە هەڵمەتی بەڕووچاندن بووە کە ئەمڕۆش وەک ساڵانی ڕابردوو لە زانکۆی پەیام نووری مەریوان بەڕێوە چوو.

جێگای خۆشحاڵییه کە خوێندکاران بە ڕێژەیەکی بەرچاو لەم هەڵمەتەدا بەشدار بوون. هەروەها جێگای ئاماژەیە بنکەی ژینگە و پۆلەکانی فێرکاریی زمانی کوردی  ئەم هەڵمەتەیان پێشکەش کردووە بە گیانی پاکی ئەو شەهیدانەی کە لە پێناوی ئاشتی و ئاوەدانی وڵاتەکەماندا گیانیان بەخت کرد.

بڕیاریشە سبەى سێشەممە ٢٢ى خەزەڵوەر، ئەنجوومەنى سەوزى ماپرێس لە ڕۆبە چەمەى میران لە کۆتایی پارکى جوانڕۆ و لە ساڵیادى بوومەلەرزەکەى کرماشان، دەیان بەڕوو بچێنن، ئەمە لە کاتێکدایە لەم دوو ساڵەى ڕابردوو کۆمارى ئیسلامى بە هاوکارى جاش و چڵکاوخۆرەکانییەوە زۆرترین پانتایی ژینگەیی و سەوزایی ڕۆژهەڵاتى کوردستانیان سووتاندووە.

ڕێکلامى هەڵمەتى چاندنى ژینگەپارێزان بۆ چاندنى بەڕوو

ڕێکلامى هەڵمەتى چاندنى ژینگەپارێزان بۆ چاندنى بەڕوو