Ana içeriğe atla

ڕێککەوتنى ئەمریکا و ڕوسیە هەواڵێکى ناخۆشە بۆ کۆمارى ئیسلامى

ڕێککەوتنى ئەمریکا و ڕوسیە هەواڵێکى ناخۆشە بۆ کۆمارى ئیسلامى
AvaToday caption
posted onApril 26, 2020
noyorum

دۆنالد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا و ڤلادمیر پوتین سەرکۆماری ڕووسیە ڕۆژی شەممە راگەیەندراوێکی کەم وێنەیان بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکاریەکانیان بڵاو کردەوە کە تێیدا هاوکاری دوو وڵات لە ساڵی ١٩٤٥ بۆ شکەستپێهێنانی ئاڵمانی نازی وەک نمونەیەک بۆ هاوکاری دوو لایەنە ناوی بردراوە.

 

ئەو ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە دوو وڵات لە زۆر بواری دیکەی وەک کۆنترۆڵی چەک و ڕکابەری سەربازی، دەستێوەردانی ڕووسیە کە سوریە و ئۆکراین، پڕوپاگەندەی ڕووسیە لەمەر بڵاو بوونەوەی کۆڕۆنا و باسی دەسێوەردانەکانی ڕووسیە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کێشەی قوڵیان هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی واڵ ستریت ژورناڵ، بڕیار بۆ دەرکردنی ئەو ڕاگەیەندراوە بووە بە هۆی کۆمەڵێک جیاوازی بۆچوون لە نێو دەوڵەتی ترامپ. دژبەرانی ئەو بڕیارە لەسەر ئەو بڕوایەن ئەو ڕاگەیەندراوە کاریگەری پەیامەکانی واشنگتۆن بۆ مۆسکۆ کەم دەکەنەوە.

ئەو ڕاگەیەندراوە لە ساڵیادی چاوپێکەوتنی ئەرتەشەکانی ئەمریکا و شۆڕەوی پێشوو لە سەر پردی ڕووباری ئالب لە ئاڵمان لە ڕێککەوتی پێنجی بانەمەڕی ساڵی ١٣٢٤ بڵاو کراوەتەوە.