Ana içeriğe atla

کۆشکی سپی لە VOA تووڕەیە

کۆشکی سپی لە VOA تووڕەیە
AvaToday caption
posted onApril 10, 2020
noyorum

کۆشکی سپی دەڵێ دەنگی ئەمریکا کە جێگەی ئەوەی زمانی ویستەکانی خەڵکی ئەمریکا بێت بووە بە وتەبێژی دووژمنانی ئەمریکا. بە بڕوای کۆشکی سپی دەنگی ئەمریکا لە هێندێک حاڵەتدا کاری بۆ چین، ڕووسیە و کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە.

کۆشکی سپی لە دووتوێی ڕاگەیەندراوێکدا ڕەخنەی لە کار و سیاسەتی دەنگی ئەمریکا گرتووە و گووتویەتی دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایە. ڕاگەیەندراوی کۆشکی سپی ٢١ خاکەلێوە بلاو بووەتەوە و لەسەر ماڵپەری دەوڵەتی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە تەلەڤیزیۆنی دەنگی ئەمریکا کە بە باج و ماڵیاتی خەڵکی ئەمریکا دامەزراوە و ساڵانە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار تێچووی هەیە دەبێ سیاسەتەکانی ئەمریکا بە ڕوونی و کاریگەر بباتە نێو خەڵکی جیهان و لە درێژەدا گووتراوە کە VOA زۆربە جاراەکان لە جیاتی ئەوەی لە زمان هاووڵاتیانی ئەمریکا قسە بکات لە زمان دوژمنانی ئەمریکاوە قسە دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەوالەکانی تایبەت بە چین بە نمونە هێندراوەتەوە و کۆشکی سپی گووتویەتی دەنگی ئەمریکا لە جێگەی ڕاپۆڕتی ورد و باوەڕپێکراو و دیتراو، تەبلیغاتەکانی حیزبی کۆمۆنیستی چینی بڵاو بکردووەتەوە و شێوەی ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆڕۆنا لە شاری ووهانی بە نمونەی شێوەیەکی سەرکەوتوو لە ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆڕۆنا بڵاو کردووەتەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی، دەنگی ئەمریکا کە بەشی کورد و فارسیشی هەیە و لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم دامەزرێنداوە دەبێ بایەخە سیاسیەکانی ئەمریکا وەک ئازادی و دێموکراسی لە سەرتاسەری جیهان بڵاو بکاتەوە.