Ana içeriğe atla

چى لەسەر کۆڕۆنا دەزانین؟

چى لەسەر کۆڕۆنا دەزانین؟
AvaToday caption
posted onFebruary 24, 2020
noyorum

 

لێکۆڵینەوەیەک کە لە وڵاتى چین لەبارەى نەخۆشى کۆڕۆنا و لەسەر ٤٤ هەزار کەسى تووشبوو ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە ٨٠%ى تووشبوووان، نیشانەگەلى زۆر کەمیان لە نەخۆشییەکە هەبووە، لە کاتێکدایە کە بەتەمەنەکان و تووشبووان بە نەخۆشى ئەنفلۆنزا و نەخۆشییەکانى دیکە و کادیرانى پزیشکى زیاتر لە هەمووان لە مەترسى تووشبوونى ئەم نەخۆشییەن.

 

بە پێى زانیارییەکانى ناوەندى کۆنتڕۆڵ و پێشگیرى لە نەخۆشییەکانى وڵاتى چین (سی.سی.دی.سی)، ٧.٤% زۆر بە توندى تووشى ئەم نەخۆشییە بوونە. ئەم ڤایرۆسە بشێکە لە بنەماڵەى گەورەى ئەو ڤایرۆسانەى کە بە هۆى سەرماخواردنى ئاسایی تا هۆکارەکانى نەخۆشى سارسەوە دەگرێتەوە. سارس لە ساڵى ٢٠٠٢ى زایینى لە چین، بووەهۆى کوشتنى ٨٧٧٤ کەس لە دونیا.

لە ئاساییترین حاڵەتى تووشبوون بەم نەخۆشییە،  ئەنفلۆنزایە کە کەسەکە تووشى دەبێت و دواتریش تووشى تەنگەنەفەسى یا هەمان سارس دەبێتەوە. واتە لە زۆرینەى حاڵەتەکاندا، تووشبووان تووشى تایەکى بەرز و کۆخە و هەناسەبڕکێ دەبنەوە.

بە قسەى بەرپرسانى چین، ڤایرۆسى کۆڕۆنا بەر لە دەرکەوتنى نیشانەکانى، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە دەگوازرێتەوە. سەرەتاش ئەگەرى ئەوە دراوە کە لە شەمشەمەکوێرەوە بۆ مار و دواتریش بۆ بەراز و ئینسان گوازراوەتەوە. ئێستا بە تەواوەتى سەلمێنراوە کە ئەم نەخۆشییە سەرچاوەکەى لە ئاژەڵانەوە بووە. هەروەک ڤایرۆسى سارس کە سەرەتا لە شەمشەمەکوێرەوە دەستى پێ کرد و دواتر گوازرایەوە بۆ جۆرێک لە پشیلە کە پێى دەڵێن (civet  cat) و دواتر گەیشتە مرۆڤ.

هەروەک چۆن لە ساڵى ٢٠١٤ى زایینى ڤایرۆسى مێرس لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست کە بووە هۆى کوشتنى ٨٥٨ کەس لە ٢٤٩٤ کەسى تووشبوو، لە حوشترەوە گوازرایەوە بۆ مرۆڤ.

پیتەر هۆربی مامۆستا لە زانکۆى ئاکسفۆرد دەڵێت: "دیارە کە ئەم نەخۆشییە لە مرۆڤەەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤێکى دیکە، بەڵام پرسیارە ژیارییەکە ئەوەیە کە گوساتنەوەى چەندە ئاسانە؟!"

ئێستاش دەرکەوتووە کە کۆرۆنا زۆر بە ئاسانى چ لە ڕێگەى دەستلێدان و چ لە ڕێگەى پژمین و یا ماچکردنەوە دەگوازرێتەوە و ئەمەش مەترسى دروست کردووە لاى وڵاتانى دونیا، واتە توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە گواستنەوەى ئەم ڤایرۆسە لە چەند ڕۆژێکدا دەگاتە هەزاران کەس و لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە کە ڤایرۆسەکان بەردەوام لە خاڵى فۆڕمگۆڕین و جێگۆڕکێن و ئەگەرى هەیە بە گواستنەوە و گۆڕانى مرۆڤ تووشى نەخۆشى گەورەتر بکات، بۆیە زاناکان بە خێرایی خەریکى بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەى زانستین بۆ ئەوەى چارەسەرى بۆ بدۆزنەوە، بەڵام تا نها هیچ چارەسەرێکى نەدۆزراوەتەوە.