Ana içeriğe atla

خاشقچی، پیاوی هەواڵگری و دەسەڵات و ڕەخنەگری ڕژێمەکەى

خاشقچی، پیاوی هەواڵگری و دەسەڵات و ڕەخنەگری ڕژێمەکەى
دیار نەمانى ئەو ڕۆژنامەنووسە کاردانەوەیەکى نێودەوڵەتى بەدواى خۆیدا هێناوە
posted onOctober 20, 2018
noyorum

 

جەمال خاشقچی، ئەو ڕۆژنامەنووسە سعودیەیە کە لە دواى چوونە نێو کونسڵخانەى وڵاتەکەى لە ئیستەنبوڵ، لە 2 تشرینى یەکەم (سەرەتاى خەزەڵوەر)ـى ئەمساڵدا ون دەبێت و، کەس چارەنووسى نازانێت، تا بە شێوەیەکى فەرمی بەرەبەیانى 20 هەمان مانگ حکومەتى ڕیاز مردنى ڕادەگەیەنێت.

 

دیار نەمانى ئەو ڕۆژنامەنووسە کاردانەوەیەکى نێودەوڵەتى بەدواى خۆیدا هێناوە و، زۆربەى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى توڕە کردووەو، داواى ڕوونکردنەوەى زیاتر لەشانەشینى عەرەبی سعودیە دەکەن، بەڵام زۆربەى کەسایەتییەکان ژیانى نهێنى ئەو ڕۆژنامەنووسە نازانن، یاخود هەندێک پێیان وایە "ڕووداوێکى سەرپێییە و، تەنها بە هۆى ڕەخنەى تووندی لەبەرپرسانى وڵاتەکەى کوژراون".

جەمال خاشقچی، لەدایکبووى 1958ى شارى مەدینەی سعودیەیە و یەکێک بوو لە کەسە نزیکەکانى تورکی بن فەیسەڵ سەرۆکى پێشووترى دەزگاى هەواڵگری ڕیاز و، باڵیۆزی  پێشووترى سعودیە لە لەندەن و واشنتۆن. ئەو ڕۆژنامەنووسە جگە لەوەى یەکێک بوو لە کەسە نزیکەکانى بنەماڵەى پاشایەتى، هاوڕێی نزیکى ئوسامە بن لادن ڕێبەرى پێشووى ڕێکخراوى ئەلقاعیدەش بوو.

تەنانەت کەسێک بووە لە هەشتاکانى سەدەى ڕابردوو، سەردانى ئەفغانستانى کرد و، لە نزیکەوە بن لادنى بینی و ڕاپۆرتى لەبارەى چالاکییەکانیان دژى ڕژێمى یەکێتى سۆڤییەتى جاران بڵاو کردەوە. جگە لە بن لادن، خاشقچی هاوڕێی نزیکى عەبدوڵا عەزام بوو.

دوو لە کارە ڕۆژنامەنووسییەکانى خاشقچى لە ئەفغانستان

دوو لە کارە ڕۆژنامەنووسییەکانى خاشقچى لە ئەفغانستان

 

لەماوەى ژیانیدا چەندین دامەزراوەى میدیایی کردووە، تا ئاستى بەرزترین پۆستى میدیایی وەرگرتووە، تەنانەت لە دواى 2014، بە پاڵپشتى میر وەلید بن تەڵال گەورە ملیاردێری سعودیە کەناڵێکى ئاسمانى دامەزراند، بەڵام چەند کاتژمێرێک کاری کردو، بە بڕیارێکى باڵاى بەحرەین داخرا.

لەگەڵ سەرکەوتنى محەمەد بن سەلمان بۆ پۆستى جێنیشینى پادشایەتى، ئەو ڕۆژنامەنووسە بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆیشت و،لەوێوە وتاری بۆ واشنتۆن پۆست دەنووسى و زۆربەى نووسینەکانیشى ڕەخنە بوون لە هەنگاوەکانى بن سەلمان لە پرسى چاکسازی و گۆڕانکاری لە وڵاتەکەى. خاشقچی باوەڕێکى تەواوی بە بیرۆکەکەى بن لادن هەبوو و هەردووکیان لەو باوەڕەدا بوون "جیهان وەک بەردەکانى دۆمینۆ دەکەون و جیهانیش دەگۆڕن".

کۆمەڵێک چاودێر پێیان وایە "لەناوبردنى خاشقچی بۆ ڕیاز گرنگییەکى پلەی تایبەتی هەیە، چونکە جێنیشینى سعودیە ترسی لەوە هەبووە ئەو ڕۆژنامەنووسە کە نزیکییەکى گەورەى لەگەڵ بریار بەدەستەکانى واشنتۆن هەیە، هۆکارێک بێت بۆ دوورکەوتنەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پاڵپشتیکردنى بن لادن".

پێشبینى ئەوەش کراوە "خاشقچی لە هەشتاکان لە جەنگی شەڕی ئەفغانستان ڕۆڵێکى کاریگەرى بۆ هەواڵگری CIA ئەمەریکى بینیوە، بە تایبەت لە ڕەوانەکردنى گەنجانى عەرەب بۆ جیهادکردن دژی سۆڤییەتى جاران". پاڵپشتیکردنى تورکیا لە کەیسى خاشقچی، بە تایبەت لە پرسى دزەپێکردنى زانیارییەکان بۆ میدیاکان، تەنها یارییەکی ئەنکەرایە بۆ شاردنەوەى ناسنامەى ئیخوانیبوونى ئەو ڕۆژنامەنووسەیە.

چونکە زۆربەى ئەو میدیانەى کەیسەکەیان لە قەبارەى گەورەتری خۆی وەرگرتبوو، نزیکبوون لە دەسەڵاتى ئەنکەرا و پارتى داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدار.