Ana içeriğe atla

هەسەدە: هێزەکانمان لە سنوری تورکیە دەکشێنینەوە و ڕێککەوتنی سوچیمان قەبوڵ کرد

هەسەدە: هێزەکانمان لە سنوری تورکیە دەکشێنینەوە و ڕێککەوتنی سوچیمان قەبوڵ کرد
AvaToday caption
posted onOctober 27, 2019
noyorum

هێزەکانی سوریەی دیموکڕات ڕاگەیێنراوێکیان سەبارەت بە ڕێککەوتنی سوچی لە نێوان تورکیە و ڕووسیە بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند دوای دانوسانی قووڵ و زۆر لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیە سەبارەت بە ڕێککەوتنی سوچی لەگەڵ ڕووسیە بە ڕێککەوتن گەیشتین.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی تورکیە لە دژی گەلەکەمان و بۆ پێشگرتن لە خوێنڕشتن بڕیارمان داوە کە هێزەکانی خۆمان لە ناوچە سنوورییەکان  دەبەینە دەر و لە شوێنی نوێ جێگیریان دەکەین. بە گووتەی هەسەدە هێزەکانی سنوورپارێزی حکومەتی سوریە لە لێواری سنووری سوریە و تورکیە جێگیر دەبن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە: ئێمە وێرای ئەوەی خەڵکی خۆمان لەوە دڵنیا دەکەینەوە کە دەیانپارێزین، داوا لە بەرپرسانی ڕووسیە دەکەین بۆ ئەنجامدانی دانوستانێکی بنیاتنەر لە نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریە و دەوڵەتی ناوەندی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.

شتایەنى باسە ئەمرۆ هێزەکانى سوریەى دیموکراتیک لە تلتەمر و گرێ سپى کشاونەتەوە و بڕیار وایە لە چەندین شوێنى دیکەش بکشێنەوە کە لە ڕێککەوتننامەکەدا هاتووە!