Ana içeriğe atla

ئانگێلا مێرکێل: ناتوانین ئەو دۆخەی ئێستا لە بەرامبەر کوردەکان هەیە قەبوڵ بکەین

ئانگێلا مێرکێل: ناتوانین ئەو دۆخەی ئێستا لە بەرامبەر کوردەکان هەیە قەبوڵ بکەین
AvaToday caption
posted onOctober 14, 2019
noyorum

ئێمانوئێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەرانسە شەوی یەکشەممە ١٥ ڕەزبەر لەگەڵ ئانگێلا مێرکێل ڕایگەیاند هەڵوێستی دوو دەوڵەتی فەرانسە و ئاڵمان سەبارەت بە هێرشی سەربازی تورکیە بۆ سەر هێزە کوردەکانی سوریە هاوئاهەنگە.

 

مەکرۆن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گووتی: هێرشی تورکیە بۆ سوریە کەڵکەڵەی سەرەکی ئەو ڕۆژانەی ئێمەیە. لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ئێمە ئەو دەرفەتەمان هەبوو لەگەڵ دۆنالد ترامپ و ئەردۆغان قسە بکەین. پەیامی ئێمە ڕوونە و ویستی ئێمە کۆتایی هێنان بەو هێرشەیە.

لە درێژەدا گووتی: لە لایەک ئەو هێرشە دەبێتە هۆی درووستبوونی دۆخێکی ناسەقامگیری مرۆڤدۆستانە کە ئێستا دەیبینین و لە لایەکی دیکە مەترسی دووبارە لەدایک بوونەوەی داعش بەهێز بووەتەوە. 

لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ وەها دۆخێکدا ئێمە لە بڕیارەکانمان هاوئاهەنگ دەبین، بە هەمان شێوە کە تورکیەمان سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە فرۆشتنی چەک بەو وڵاتە ئاگادار کردەوە بەهەمان شێوە سەبارەت بەو کارانەی لە ڕۆژانی داهاتوو دەبێ ئەنجامی بدەین هاوئاهەنگ کار دەکەین.

ئانگێلا مێرکێل، سەرۆکوەزیرانی ئاڵمان گووتی: کاتژمێرێک قسەم لەگەڵ ئەردۆغان کردووە، پێویستە بەرژەوەندیە ئەمنیەتیەکانی تورکیە لەبەرچاو بگرین بەڵام بە هۆکاری مرۆڤدۆستانە دەبێ پێش بە هێرشەکانی تورکیە بگرین. 

هیچ کام لە ئێمە ناتوانین ئەو دۆخەی بەرامبەر کوردەکان هەیە قەبوڵ بکەین و دەبێ ڕیگە چارەیەکی دیکە ببینینەوە.

سەرکۆماری فەرانسە لە لایەکی دیکە ڕایگەیاند بۆ لێکۆڵینەوە لە شەڕی باکوری سوریە. سەرۆکوەزیر و وەزیرانی ناوخۆ، بەرگری و دەزگای قەزایی کابینەکەی بۆ دانیشتنی بەپەلەی " ئەنجومەنی بەرگری" بانگ کردووە.