Ana içeriğe atla

"لە پێناو ئێراندا خۆمان ناخەینە مەترسییەوە"

"لە پێناو ئێراندا خۆمان ناخەینە مەترسییەوە"
ڤێرنێر هۆیێر سەرۆکی بانکی سەرمایە گوزاری ئەورووپا دەڵێ سەرەڕای پشتیوانیەکانی یەکیەتی ئەورووپا ئەو بانکە ناتوانێ مەترسی پێوەندی ماڵی لەگەڵ ئێران قەبووڵ بکات.
posted onOctober 3, 2018
noyorum


هۆیێر لە دیمانەیەکدا لەگەڵ هەواڵدەڕی devex لەو بارەوە دەڵێ: ئێمە گوشاری هێندێک لە وڵاتانی ئەورووپایی و خەڵکێکی دیکە لەسەر خۆمان دەرک دەکەین کاتێک پێمان دەڵێن دڵنیابن پشتیوانی پێویستان لێدەکەین. پشتیوانی لە پیشەسازی ئەورووپایی و ڕۆژئاوایی بۆ ڕۆیشتنمان بۆ ئێران و سەرمایەگوزاری کردن لەو وڵاتەدا دەکەین و پێشنیارێکە بایەخی ئەوەی هەیە بیری لێبکەینەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ بەڵام ئەو شتەی کە سیاستوانانی ئێمە لە تێگەیشتنیدا تووشی کێشەن ئەوەیە کە بانکی سەرمایەگوزاری ئەورووپا خراپترین ئامێرە بۆ وەها کارێک ئەویش بە هۆکاری ئەوەی تاکە سەرچاوەی ئێمە بازاڕە ماڵیە نێونەتەوەییەکانە.

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەورووپا لە درێژەدا دەلێ یەکێتی ئەورووپا ئەگەر خوازیاری ئەوەیە پشتیوانی لەو کۆمپانیانە بکات کە سەردانی ئێران دەکەن پێویستە میکانیزمی دیکە هەڵبژێرن بە شێوازێک کە بە سانایی لە لایەن ئەمەریکاوە ڕێگریان لێ نەگیرێت.

من بە تەواوی پاڵپشتی ئامانجی ئەو دەوڵەتانەم بەڵام میکانیزمەکەیان هەڵەیە و ئەوە سەرەکیترین هۆکارە بۆ ئەوەی کە ئێمە ئەو کارە نەکەین.

بانکی سەرمایەگوزاری ئەورووپا ناوەندەکەی لە لۆکزامبورگە و خاوەنەکانی ٢٨ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەورووپان.

ئەو بانکە گەورەترین بانکە لە ڕووی پێدانی قەرز بە دەوڵەتان و کۆمپانیاکان لە ئاستی هەموو جیهاندا.

لە دوای چوونە دەری ئەمەریکا لە بەرجام و دانانی گەڕی نوێی گەمارۆکان لەسەر ئێران، یەکێتی ئەورووپا لە هەوڵی ئەوەدایە لە ڕیگەی ئاسانکاری و پێدانی قەرز بە ئێران لە ڕیگەی ئەو بانکەوە کار بکات بۆ پاراستنی بەرجام.

سەرۆکی بانکی سەرمایەگوزاری ئەورووپا سەبارەت بە مەترسی کار کردن لە گەڵ ئێرانەوە گووتی ئەگەر نەتوانین دەستمان بە سیستەمی ماڵی سوئیفت بگات کە ئەمەریکا لە دەستی دێت بیبەستێ، ناتوانین قازانجی ئەوراقی قەرزە ( اوراق قرضە) کە ٥٠٠ میلیارد دۆلار لەسەری قەرزدارین بگەڕێنینەوە بۆ خاوەنەکانی. ئەگەر ئەمەریکا رێگەی ئێمە بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە سوئیفت ببەستێ سەرمایەگوزاران لە دژی ئێمە رادەوەستنەوە.

پەرلەمانی ئەورووپا پێشتر بانکی سەرمایەگوزاری ئەورووپای هاندابوو هاوکاریی ئێران بکات ئەگەرچی ئەو بڕیارەی یاساداڕێژەڕانی ئەورووپایی نەیدەتوانی ئەو دامەزراوە ناچار بکات بە هاوکاری لەگەڵ ئێران.