Ana içeriğe atla

تورکیە ڕێگە نادات هونەرمەندانی کورد لە باکووری کوردستان کۆنسێرت ساز بکەن

تورکیە ڕێگە نادات هونەرمەندانی کورد لە باکووری کوردستان کۆنسێرت ساز بکەن
AvaToday caption
posted onSeptember 30, 2019
noyorum

لە درێژەی حاڵەتەکانی ڕابردوودا، ئەمجار بەڕێوەبەرایەتى پارێزگەی وان لە باکووری کوردستان ڕێگری کرد لە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی هونەرمەندی کورد قادر چات.

هەڵوەشانەوەی کۆنسێرتی ئەو هونەرمەندە کوردە لە درێژەی هەڵوەشانەوەی کۆنسێری هونەرمەندانی دیکەی پارێزگای وانە. حەوتووی پێشووش کۆنسێرتی سەرحات کارکاش و زوزان ئوزلاب هەڵوەشابوویەوە.

لەمەڕ بڕیاری هەڵوەشانەوەی کۆنسێرتی قادر چات، ئەو هوونەرمەندە کوردە ڕایگەیاند کاتێک پرسی هونەر و مۆسیقای کوردی بێت ڕاستەوخۆ قەدەغە دەکرێت. هۆکاری قەدەغە و هەڵوەشانەوەی کۆنسێرتەکان ڕێگریکردنە لە گەیشتنی بەرهەمی هونەرمەندان بە خەڵک.