ژماره‌یه‌ك چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووس له وڵاتی عێراق و لوبنان، له‌نێو تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ناوونیشانیان بڵاو ده‌كرێته‌وه و بهسیخوریكردن بۆ ئیسرائیلیش تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
به‌جۆرێك هه‌ڵمه‌ته‌كه له هه‌ردوو وڵاتی عه‌ره‌بی له‌ی هك كاتدا به‌رێوه ده‌چن و، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش لیسته‌كانیان بڵاو كردووەته‌وه سه‌ر به ملشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و حیزبوڵای لوبنانین. ئه‌و ڕۆژنامهنووسانهو چالاكوانانه نازناوی (دۆلار‌و شیكل)، یاخود (بووقهكانی زایۆنی)ـیان پێوه نووساوه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی عێراق دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌لێدوانه‌كه‌ی سه‌ركرده‌كانی ملشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له رژێمی ئێران، به‌وه‌ی "ئیسرائیل له‌پشت هێرشه‌كانی سه‌ر كۆگاو جبخانهكانیانه"، ده‌ستی پێ كردووه. ژماره‌یه‌كی زۆری په‌یجه‌كانی نێو تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن ئێران، وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانی عێراقی بڵاو كردووەته‌وه و پێیان ده‌ڵێت "ئه‌وانه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕای گشتی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابهێنن كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه". دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "ئه‌وانه له‌پێناو پاره ئه‌و كاره ده‌كه‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غداو ته‌لئه‌بیب له دوای ١٩٤٨ ـه‌وه پچڕاوه‌و، پهیوهندییكردنیش به‌ئیسرائیل به‌پێی یاسای عێراقی به (خیانه‌ت) هه‌ژمار ده‌كرێت و، سزاكه‌شی له‌سێداره‌دانه. ئه‌و كه‌سانه‌ش ناویان له لیسته‌كه‌ی عێراق هاتووه بریتی بوون له عومه‌ر شاهر، عه‌لی وه‌جیه، جومانه ممتاز، عومه‌ر مه‌حمه‌د، شوجاع فارس، حوسێن عه‌لی، سه‌قر ئال زهكریا، له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش هیشام هاشمی توێژەری سیاسی و ئه‌حمه‌د فه‌لاحى وێنه‌كێش دەبینرێن.
هه‌ر له‌نێو لیسته‌كه‌شدا ڕۆژنامه‌نووسانی كه‌ناڵی (الحره)ـشی تێدا بووه كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی په‌خشكردنی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سه‌ركرده عێراقییه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ وه‌ك سزاك داخراوه. عومه‌ر شاهر، ڕۆژنامه‌نووسی عێراقی له‌و باره‌یه‌وه گووتویه‌تی "ئه‌و سیناریۆیه كاتێكی گونجاوی هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جیندای خۆی جێبه‌جێ بكات، چونكه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباركردنی ئیسرائیل هاوكات بووه، كه هێرشی كردۆته سه‌ر موڵگهكانیان".
باسی له‌وه‌ش كردووه "ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ڕاگه‌یاندووه، ڕەنگه نه‌ناسراو بێت، به‌ڵام لایه‌ن و بلوگهرهكان له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و نزیكه‌كانی ئه‌وه‌وه پرۆسه‌كه‌یان خۆش كردووه‌و، تومهتهكانیان ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه كردووه". دووپاتی كردووەته‌وه " به‌شێكیان به‌ئاشكرا داوای كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه ناوی له‌و لیسته هێنراوه".
شاهر داواشی له‌حكومه‌تی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی نزیك له‌رژێمی ئێران كردووه، هه‌ڵوێستی ڕوونی خۆیان له‌و هه‌ڵمه‌ته ڕابگه‌یه‌نن و، ئه‌وانه‌ی پشت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ئاشكرا بكه‌ن. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه تۆڕیی ئازادییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ڕاگه‌ینراوێكی بڵاوكردۆته‌وه و، ئیدانه‌ی "ئاهه‌نگی ته‌شهیركردن و هاندانی گه‌وره‌ی به‌كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق و نووسه‌ران كردووه".
له‌به‌شێكی ڕاگهینراوهكهشیدا هاتووه " ئه‌م لیسته‌ی به‌م دواییانه بڵاو كراوه‌ته‌وه، بۆ كه‌سێك ده‌گه‌رێته‌وه كه ئاشكرای كردووه له‌نێو حه‌شدی شه‌عبی كار ده‌كات و، لیسته‌كه‌شی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه ئاماده كردووه، كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كار ده‌كه‌ن". ده‌شڵێت " ناوی ڕۆژنامه‌نووسان و ناونیشانی ماڵه‌وه‌یاندا ده‌رخستووه، داواشی له‌لایه‌نگرانی كردووه، ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ش بنووسن كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كار ده‌كه‌ن، له‌پاڵ ناوه‌كانیان ناونیشانیانیش بنووسرێت".
مه‌ترسی خۆیشی بۆ ژیانی ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران ده‌ڕبریوه، كه ناو و وێنه‌یان له‌نێو تۆڕەكاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
داواشی كردووه "حكومه‌ت له‌رێگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌واڵگرییه‌كان، به‌دواداچوون بۆ پێگه‌كانی هاندانی كوشتن بكات، تا ناسنامه‌ی پشت ئه‌و لایه‌نانه ئاشكرا بكرێن".
پرۆسه‌ی كوشتنه‌كه‌ش ته‌نها عێراقی نه‌گرتووەته‌وه، به‌ڵكو هه‌ڵمه‌تی سیخوری بۆ ئیسرائیل گه‌یشتۆته خاكی لوبنان و، لایه‌نگرانی حیزبوڵای لوبنانی پیاوی نمره یه‌كی ڕژێمی تاران له‌و وڵاته له‌نێو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ویش ده‌ستی به‌و پرۆسه‌یه كردووه و، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووس و سیاسی و چالاكوانی كردووەته ئامانج.
هه‌نگاوه‌كانی حیزبوڵا هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و گورزانه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پێی كه‌وتووه، به‌تایبه‌ت له‌نێو خاكی سووریا‌و باشووری لوبنان، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سزا ئابووری و سیاسییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و حزبه.
ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووسی لوبنانی له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه به (بووقی ئیسرائیل) تۆمه‌تبار كراون، چونكه دژی هه‌نگاوه‌كانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حیزبه بوون به‌رامبه‌ر ئیسرائیل. ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌نێو لوبنان به‌سیخوری ته‌لئه‌بیب ناویان هێنراون بریتین له (دیانا مهقلد، دیما سادق، ماریا مه‌علوف، نه‌دیم قه‌تیش، فارس سه‌عید، په‌رله‌مانتاری پێشوو، كه وێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌فیخای ئه‌درعی، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل مۆنتاژ كراون).
مهقلد له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی به‌سیخوری ئیسرائیل له تویته‌ر نووسی "وه‌ڵامی كه‌سیان ناده‌مه‌وه، ته‌نها زه‌رده‌خه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌م".
گرنگترین هه‌ژماریش ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی تۆمه‌تبار كرد به‌ناوی (التنسیقیه - ڕێكخهریی) بووه، كه له‌لایه‌ن حیزبوڵا به‌رێوه ده‌بردرێت و، به‌یه‌كێك له‌جیهانی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و حیزبه داده‌نرێت و، چه‌ندین سه‌ركرده‌ی حیزبوڵا سه‌رپه‌رشتی و به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن.