هیڕشی موشەکی کۆماری ئیسلامی توڕەییەکی بێ وێنەی لە نێو کۆمەڵگای کوردستان دا دروست کردووە و دوا بەدوای ڕاگەیاندنی مانگرتنی گشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن حیزبەکانی رۆژهەڵات و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکانی سیاسی سەربەخۆ و دەزگا میدیاییەکان لە رۆژت ٢١ی خەرمانان، خەڵکی رۆژهەڵات ئامادەکاری مانگرتنێکی سەرکەوتوو دەکات.
هێرشی بەربلاوی کۆماری ئیسلامی هەم لە نێوخۆی رۆژهەڵات و هەم لە خاکی باشوری کوردستان بۆ سەر رۆژهەڵاتیەکان و نوێنەرانی سیاسی ئەو بەشەی کوردستان وایکرد ئیرادەیەکی جیددی بۆ وەگەڕ خستنی مانگرتن لە ئاستی کوردستاندا پێک بێت.
خەڵک لە دوکان و بازار باسی مانگرتن دەکەن و بە هیوان لەو رێگایەوە ئەو پەیامە بدەن بە کۆماری ئیسلامی کە ئەوان پاڵپشتی رۆلە تێکۆشەر و ئازدیخوازەکانی خۆیان و تیرۆری کۆماری ئیسلامی لە کوردستان مەحکومە.
ئەو سێ زیندانییەى کە کۆمارى ئیسلامى ڕۆژى شەممە لە سێدارەى دان
شایانی باسە کاتژمێر دەو نیوی بەیانی رۆژی ١٧ی خەرمانان سوپای پاسداران هیرشێکی موشەکی کردە سەر بارەگاکانی هەردوک لایەنی حیزبی دێموکڕات و لە ئەنجامدا ١٧ کادر و پێشمەرگەی هەردوک باڵی ئەو حیزبە شەهید بوون و بە ڕوونی ٣٩ کەس بریندار بوون .
هەر لە رۆژی هێرشەکەی سەر بارەگای دێموکڕات سێ بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی ڕامین حوسێن پەنایی، زانیار و لوقمان مورادی لە گرتوخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دران و لە لایەکی دیکەش دوو پێشمەرگەی بە دیل گیراوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە لایەن سوپای پاسدارانەوە ئێعدام کران.