Ana içeriğe atla

کۆنگرەی ناودارانی کورد و کاردانەوەکانی

کۆنگرەی ناودارانی کورد و کاردانەوەکانی
AvaToday caption
posted onJuly 4, 2019
noyorum

 

لە مێژووی هەر گەل و نەتەوەیێکدا بڕێک ڕووداو و دیاردە دێنە ئاراوە کە بەڕاستی هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەیان لێ هاسان نییە و هەر کەس لە ڕوانگەی خۆیەوە بۆیان دەچێت و تەنانەت هەڵسەنگاندنی دژبەیەک و پێچەوانەشی لێدەکەوێتەوە. باسی بەڕێوەچوونی کونگرەی ناودارانی کورد لەشاری سنە کە لە  ۱۱ و ۱۲ی پووشپەڕی ۹٨ بەڕێوەچوو و بەتایبەت بەشداریکردنی کەسایەتیێکی هونەری وەک مەزهەر خالقی، دەچێتە خانووی ئەم جۆرە ڕووداوانەوە.

 

سەبارەت بە کونگرەی ناودارانی کورد ئەم چەند ڕۆژە دەیان هەڵسەنگاندنی جۆراوجۆر و جاروایە هەڵسەنگاندنی سەداسەد دژی یەکتر کراوە. لەلایێکەوە کەسانێک بەخزمەتێکی گەورە بە کورد و پرسی نەتەوەیی دادەنێن و لەلایێکی دیکەوە کەسانێک بەشداریکردن و برەودان بەم چەشنە کۆبوونەوانە بەخەیانەتێکی گەورەی دەزانن و دژی دەوەستێنەوە. لەم نێوانەشدا تاقمێکیتر لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی دەخەنە پێش چاو و شرۆڤەی زانستی بۆدەکەن و خۆیان لە بڕیاری توند و تیژ بەدوور دەگرن.

لەڕوانگەی نووسەری ئەم بابەتە، لەم جۆرە ڕووداوانە دەبێ لایەنەکان و کەسەکان خۆیان لە هەڵوێست نواندنی توند و تیژ و دژبەیەک بپارێزن و لە هەمان کاتیشدا دەربڕینی ڕوانگە و بیروڕای خۆیان و ڕخنەگرتن لە هەڵسوکەوتی لایەنی بەرانبەر، بە ئەرکێکی نەتەوەیی بزانن و شرۆڤەکاری دۆخەکە بن تا لە ئاکامی ئەم بیر و ڕا جیاوازانە، ئەزموونێکی باش و بەکەڵک بمێنێتەوە بۆ نەوەی نوێ و چینی داهاتووی کۆمەڵگا و قازانجی مێژوویی ئەو ڕووداوە بمێنێتەوە بۆ ئەو گەلە.

کەوایە بنەمای ئەم نووسراوە لەسەر ئەوەیە کە تاک لایەنە بڕیار نەدەین بەشێوەیێک کە کەسایەتییەکان بڕوخێنین و حورمەتەکان لەنێوبەرین و بەرژەوەندییە گشتییەکان بکرێتە قوربانی هەستە کاتییەکان. هەروەها لە جیاتی هێرشکردنە سەر کەسایەتییەکان، ڕخنە لە هەڵسوکەوت و بڕیارەکانی ئەو کەسایەتییانە بگیردرێت و ڕێگەی وڵامدانەوەیان بۆ ئاوەڵا بێت.

لە کۆنگرەی ناودارانی کورد هەرکەس قازانجێکی هەیە و لەم گیرودارەدا بەدوای بەرزکردنەوەی لایەنە بیروڕاییەکەی خۆیە. بۆ وێنە کوردانی بەڕێوەبەری ئەم کونگرە کە پیوندییان لەگەڵ دەسەڵاتی ئێرانەوە هەیە و ئیزنیان لەوان وەرگرتووە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم چەشنە کۆنگرە و کۆبوونەوانە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی دەنگی کورد و قورسکردنی پێگەی کورد، بەڵام لەڕوانگەی دژبەرانەوە ئەم ڕووداوە بەم شێوازە و لەم دۆخەدا دەستەمۆکردنی ناودارانێکە کە لەنێو کۆمەڵانی خەڵک پێگەیان هەیە و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەهۆی ئەم کۆنگرەوە پاکانە بەنیسبەت پرسی کورد دێنێتەوە و دەیهەوێ تاوانەکانی و دژایەتییە گەورەکانی و دوژمنی خۆی لەگەڵ کورد و کوردستان پەردەپووش بکات و بەقازانجی خۆی کەڵکی لێوەردەگرێت دەنا بەدەیان جارکۆماری ئیسلامی دوژمنی خۆی بۆ کورد و کوردستان ڕاگەیاندووە و پیشانداوە.

مەوهەررر

 

لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە تێچووی ئەم ڕووداوە بۆ پرسی کورد چەندە و دەسکەوتی چییە؟

ئەگەرچی کۆکردنەوەی ناودارانی گەلی کورد و ڕێزلێنان کارێکی باش و بەکەڵکە و تەنانەت بۆ بەرهەمهێنانەوەی شۆناسی کوردی بۆ کوردەکانی کرماشان و ئیلام کاریگەری ئەرێنی دەبێت بەڵام بەگشتی لەدوای دژایەتی قورس و قایم و دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی و شکست پێهێنانی گشتپرسی هەرێمی کوردستان کە بەدەست و پەیوەندی کۆماری ئیسلامی و هەوڵەکانی قاسم سولەیمانییەوە کرا و هەروەهاکوشتن و بڕین و لەسێدارەدان و بۆمبارانی بنکەی حیزبەکوردییەکان و دەسبەسەرکردن و ئازاری ڕۆژانەی چالاکانی مەدەنی و تەقەکردنی بەردەوام لە کۆڵبەران و دەیان حاڵەتی دیکە کە چل ساڵە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ئاراستەی کورد دەکرێت، هەڵسانگدنی ڕوانگەی کوردێک بەنیسبەت ئەم کۆنگرە شتێکی دژوار نییە.

کورد نەتەەیێکە کە بەهەموو شێوەیێک مافی پێشلکراوە و دەکرێ. کە وابوو کۆنگرەی ناودارانی کورد بەر لە هەر ڕوانگەیێک دەبێ لە ڕوانگەی پرسی کوردەوە شرۆڤە بکرێت.

بەپێ ئەم ڕوانگە دەبێ سەرەتا گۆڕانکاری لە نێوەکەیدا بکرێت و لەبری ناودارانی کورد تێکۆشەرانی کوردی بۆ دانرێت واتا ئەوانەی کە خزمەت بە سەرخستنی پرسی کورد دەکەن. دەنا کەسێک کە لە بوارێکەوە ناودار بێت و بە ڕەچەڵەک کورد بێت بەڵام هیچ جۆرە گرنگیێک بە کوردبوونی خۆی و پرسی کورد نەدا و تەنانەت دژایەتیش بکات ئەمە چ واتایێکی دەبێت وەک ناودارێکی کورد ڕێزی لێبگیردرێت؟! غۆڵامحوسەین کەزازی و بیژەن زەنگەنە چ جۆرە خزمەتێکیان بە کورد و پرسی کورد کردووە وا شیاوی ڕێزلێنان لە کۆنگرەی ناودارانی کوردن؟! لەلایێکی دیکەوە و لە بن دەستی کۆنگەی ناودارانی کوردەوە هۆکاری بانگهێشت نەکردنی تێکۆشەرانێکی ناوداری کورد وەک جەلال مەلەکشا، شەریف حوسەین پەناهی، کۆچەر بیرکار، ناسر ڕەزازی، نەجمە غۆڵامی و ... چییە؟ تەنانەت ناوێکیشیان لێ نابردرێت، لە کاتێکدا هەموویان خەڵکی سنەن.

کۆنگرەەە

کەوایە ئەم کۆنگرەیە، کۆنگرەی کەسانێکە کە لە ئاست پرسی کورد وەک تێکۆشان یان بێ لایەنن یان بێ لایەن کراون، دەنا هەر کەس هزر و بیرێکی سیاسی کوردی بێت لەلایەن دەسەڵاتەوە نەک ڕێزی لێناگیردرێت بەڵکوو غدریشی لێدەکرێت و ئازار و ئەشکەنجەش دەدرێت.

کۆماری ئیسلامی ئەگەر دەیهەوێ کارێک بۆ پرسی کورد بکات دەبێ مافەکانی کورد بدات و کۆنگرەی "داوای لێبوردن کردن و ڕێزلێنان لە غەدر لێکراوانی کورد" دانێت. هەروەها دڵسۆزانی کوردیش کە پێیان وایە ئەم کۆنگرەیە خزمەتە، پێش هەموو شتێک دەبێ بزانن کە خزمەت بەکورد بەسڕینەوەی باری سیاسی لە پرسەکان قەت ناکرێ و هەڵوێستی سیاسی نواندن بەنیسبەت پرسەکان هەنگاوی یەکەمە.

کرنگەە

 

بە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆنگرەی نێونەتەوەیی ناودارانی کورد، ناوی ۳۰ ناوداری کورد لە مەراسمی کۆتایی کۆنگرەی نێونەتەوەیی ناودارانی کورد ڕاگەیەندرا.

ناوی ناودارانی کورد:

میکائیل ئەسڵان
نزەند بەگیخانی
کەلیمۆڵا تەوحیدی 
مەزهەر خالقی
هادی زیائەدینی
بیژەن زوڵفەقارنەسەب
کیانوش ڕوستەمی
قوتبەدین سادقی 
محەمەد عەلی ساڵحی 
عەزیز شاهڕۆخ
ئەسعەد شێخول ئیسلامی
موجتەبا شەمسی پوور
بەختیار عەلی
ئەنوەر قەره داغی
محەمەد عەلی قەره داغی
بیژەن کامکار
کەیهان کلهۆڕ
عەلی ئەکبەر مورادی
ئەمیر نەسرۆتۆڵا موعین وەزیری
کوردستان موکریانی
عەزەدین موستەفا ڕەسوڵ
مەعسوم عەلی مەعسوومی
ئازاد نەجاڕ
بیژەن نامدار زەنگەنە
شارام نازری
عەتا نەهایی
عەلی ئەشرەف نەوبەتی
لەتیف هەڵمەت
عوسمان هەورامی

محەمەد تەیفون

کرنگەەە

 

عەسمان

نازرى

خەڵک

مۆسیقا