Ana içeriğe atla

بارمتە لوبنانییەکە زۆر شتى کۆمارى ئیسلامى لەقاو دا

بارمتە لوبنانییەکە زۆر شتى کۆمارى ئیسلامى لەقاو دا
AvaToday caption
posted onJune 12, 2019
noyorum

 

نزار زەکا هاووڵاتى لوبنانی و دانیشتووی ئەمریکا پاش تێپەڕکردنی زیاتر لە چوار ساڵ زیندانی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی سێشەمە ئازادکرا و ئێرانی بە جێ هێشت.

 

نزار زەکا کە هاووڵاتییەکى لوبنانى ـ ئەمریکییە، چەند کاتژمێر پاش ئازادی و گەڕانەوەی بۆ بەیرووت، بەتوندی ڕخنەی لە ڕژێمی ئێران گرت و گوتی "من دزرام و دەسبەسەرکرام و دادگاییەکەم لە شانۆگەریێک زیاتر نەبوو"!

زەکا کە لە ئێران تۆمەتی سیخۆڕی درابووە پاڵی، پسپۆڕی تەکنۆلۆژیا زانیارییەکانە کە لە دیسەمبەرى ۲۰۱٥ لە ئێران دەسبەسەرکرا بوو و بەتۆمەتی سیخۆڕی بۆ ئەمریکا، ۱۰ ساڵ سزای زیندانی بەسەرداسەپێندرا.

ماڵپەڕێک کە چالاکی بۆ ئازادی نزار زەکای دەکرد، نووسیویەتی زەکا لەسەر بانگهێشتی جێگری حەسەن ڕوحانی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیێکی نێودەوڵەتی ژنان و پەرەپێدانی بەردەوام، ڕۆییشتبووە تاران، بەڵام لە ڕێگای هۆتێل بۆ فڕۆکەخانە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.

زەکااا