Ana içeriğe atla

ئێران کار بۆ تێکدانى سەقامگیرى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات

ئێران کار بۆ تێکدانى سەقامگیرى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات
AvaToday caption
posted onMay 15, 2019
noyorum

 

توێژەرێکى ستراتیژی ناسراو هۆشداریی ئەوەی داوە بەوەى " ئێران هەوڵى تێکدانى ناسەقامگیرى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات"، هاوکات دەیەوێت " هاوپەیمانى سیاسی و سەربازی لەگەڵ رووسیا بقۆزێتەوە".

 

ژەنەراڵ جاک کین، جێگری پێشووی سوپاسالارى سوپاى ئەمریکاو، توێژەرى کاروبارى بەرگرى لە تۆڕى فۆکس نیوزی ئەمریکا بەرگرى لە بڵاوەپێکردنى فرۆکەى بی ٥٢ لەرۆژهەڵاتى ناوەڕاست کردووە و، هۆکارەکەشى بۆ "هەڕەشە روونەکانى تارانە" گەڕانەوە. بەگووتەى خۆیشى " پیلانى داڕشتووە ناسەقامگیرى لە رۆژهەڵاتى دروست بکات".

کین دەشڵێت " ئێران دەیەوێت سەقامگیرى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەهاتنى هێزەکانى ئەمریکا تێک بدات، بۆ ئەوەى رێژەیەک سەقامگیرى و کەمێک ئاسایش و فشار بۆ ئێرانییەکان دروست بکات". جەختى لەوەکردەوە " ئەوەى روونە بە پرسى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هاوپەیمانییەک لە نێوان ئێرانییەکان و رووسەکاندا هەیە، کە هاوپەیمانییەکى سیاسی ـ سەربازییە".

توێژەرە ئەمریکییەکە باس لەوە دەکات" تاران بریکارەکانى لەناوچەکە بۆ پاوانخوازی بەسەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بکات بە کار هێناوە و کۆنترۆڵیان دەکات، ئەمەش ئامانجیی کۆتاییانە، لەو بوارەش رێژەیەک سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە". کین دووپاتی دەکاتەوە "ئێران لوبنانى کۆنترۆڵ کردووەو، هانى شەڕى ناوخۆیی سووریا داوەو، حکومەتیشى لەیەمەن وەدەرناوە، ئێستا تیشکى خستۆتە سەر ئیسرائیل".

تایبەت بەو پرسەش جێگرى پێشووى سوپاسالاری سوپاى ئەمەریکا لەبارەى هەوڵەکانى ترامپ بۆ ناردنى ١٠٠ هەزار سەرباز بۆ ئێران هێماى بەوە کردووە " شێواندنى رووداوەکانە، تەنانەت سەرۆک نازانێت باسى چى دەکەن". دەشڵێت "ترامپ میانڕەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران".

لەنێو کۆشکی سپیدا ترامپ، کەچەندین جار داواى دوورکەوتنەوە لە ململانێیە درێژخایەنەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کردووە، ڕەتی کردەوە "بەنیازی ناردنى نزیکەى ١٢٠ هەزار سەرباز بن، بۆ ئەوەى لەئەگەرى هێرشی ئەمەریکا رووبەرووى ئێران ببنەوە".

هاوکات لەگەڵ ئەو شیکردنەوانەش سوپای ئەمریکا، دووبارە مەترسییەکانى خۆى بۆ ئەگەرى هێرشێکى نزیک لەلایەن هێزە پاڵپشتیکراوەکانى ئێران لەعێراق بۆ سەریان دووپاتکردەوەو، ئێستاش کەوتوونەتە قۆناغی ئامادەباشى بەرزدا. اڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیێنراوێکدا داواى لەسەرجەم ئەو فەرمانبەرانە کردووە کە "پێویست نین" عێراق جێ بهێڵن.

هەروەها پرۆسەى پێدانى ڤیزا لەو وڵاتە بەشێوەیەکى کاتى ڕاگرت و، پێشکەشکردنى سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیشى بۆ هاووڵاتیانى خۆى سنووردار کرد.