بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى، بڕیار وایە سبەى ٣١ى پووشپەر مانگرتنى سەراسەرى مۆبایلفرۆشان دەست پێ بکاتەوە.
ئەم مانگرتنە دژى درێژەدان بە گەڵاڵەى ڕیجێسترى مۆبایلە لە بەرژەوەندى کەسانى سوودمەندى سەر بە کۆمارى ئیسلامى و ناجێگیرى و خراپى دۆخى دروستبوو و پێنەدانى پارەى دەوڵەتى بۆ هاوردەکردنى مۆبایلە.
بە قسەى مۆبایلفرۆشان، "پێنەدانى پارەى دەوڵەتى بۆ هاوردەکردنى مۆبایل و وەستاندنى خزمەتگوزارى ڕیجێسترکردنى مۆبایل، هۆکارى گرانى بەهاى مۆبایلە لە نێو بازاڕەکاندا کە ئەمەیش واى کردووە بازاڕەکە بشکێت".
سەرەڕاى وەستاندنى هاوردەکردن بە شێوەی یاسایی، تەنیا ڕێگەى دەستەبەرکردنى مۆبایل لە بازاڕ، ڕیجێستێرى گووشییە مووسافرییەکان بووە کە لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوویشدا ئەم خزمەتگوزارییە وەستاوە و بە بەستنى ئەم ڕێگەیەش کاسبکاران و بەکاربەران تووشى زەرەر بوونەتەوە و هەر بۆیە مۆبایلفرۆشەکان بڕیاریان داوە دژى ئەم بڕیارانە و دژى کەسانى سوودمەندى سەر بە سوپاى پاسداران و کۆمارى ئیسلامى ناڕەزایەتى دەرببڕن.