![نوێنەری تورکەکانی ورمێ لە پەڕلەمانی ئێران: کۆڵبەرانی کورد داعشن](/sites/default/files/2019-04/%DA%A9%DB%86%DA%B5%D8%A8%DB%95%D8%B1%20%D9%88%20%D8%AA%DB%8C%D8%B1%DB%86%D8%B1%DB%8C%D8%B3%D8%AA.jpg)
AvaToday caption
قازی پور نوێنەری تورکەکانی ورمێ لە پەڕلەمانی ئێران بە هۆی ئەوەی نوێنەری هێندێک لە شارە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کوشتاری کۆڵبەرانی کورد بە سوپا و هێزە نیزامییەکانی ئێرانیان گوتبوو بکوژ بە نوێنەرانی کورد دەڵێ خۆفرۆشی دەستی بێگانە.
نادر قازی پور لە پەڕلەمانی ئێران گووتی: بۆ ئەنجام دانی کۆڵبەری دەوڵەت ڕێڕەوی تایبەتی داناوە و کاتی تایبەتی بۆ هاتۆچۆ دیاری کردووە و ئەو کەسانەی لە سنورە نادەوڵەتییەکان هاتۆچۆ دەکەن داعش و تیرۆریستن.
بە خۆفرۆشناساندنی نوێنەری شارە کوردەکانی ڕۆژهەڵات و بە تیرۆریست ناساندنی کۆڵبەرانی کورد ئەوە دەسەلمێنێ پەڕلەمانی ئێران و بە گشتی ئەو قەوارە سیاسییە کە کۆماری ئیسلامی پێکهێنەریەتی بە گشتی دووژمنی کوردن و هیچ مەجالێک بۆ چارەسەری پرس و ژانەکانی کورد لەوێدا بوونی نییە.