Ana içeriğe atla

  ٤٨٠٠ ملیار تمەن خەسارەتی لافاو تەنیا لە گۆڵستان

  ٤٨٠٠ ملیار تمەن خەسارەتی لافاو تەنیا لە گۆڵستان
AvaToday caption
posted onApril 4, 2019
noyorum

 

غەراوی سەرپەرشتی پارێزگاری گوڵستان: هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان نیشانی دەدەن لافاوی ئەم دواییە ٤٨٠٠ ملیار تمەنی خەسار بە  بەشەکانی بەرهەمهێنان، پیشەسازی و ژێرخانەکانی ئەو پارێزگایە گەیاندووە.

ڕێژەی ٢٧٠ هەزار دۆنم لە زەویە کشتوکاڵییەکانی پارێزگا وەبەر لافاو کەوتوون کە لەو ڕێژەیە ١٠٠ هەزار دۆنمی بە گشتی بەرهەمەکانی خۆیان لە دەست داوە و بە هۆی مانەوەی لافاوەکان گریمانەى زیاتربوونی خەسارەکان زۆرە.

ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامی شەوی سێشەممە لە چاوپێکەوین دەگەڵ هەواڵی کاناڵی ٣ کۆماری ئیسلامی بە لەبەرچاونەگرتنی خەسارە گیانی و ماڵییەکانی خەڵک گووتی ئەو لافاوە ٢٥٠٠ ملیار دۆلار قازانجی بۆ ئێران هەبووە.