Ana içeriğe atla

ژنێک لە سلۆواکی بووە سەرکۆمار

ژنێک سلۆواکی بووە سەرکۆمار
AvaToday caption
posted onMarch 31, 2019
noyorum

 

ڕاگەیاندنە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری سلۆواکی باس لەوە دەکەن زۆزانا کوپوتوفا زیاتر لە ٥٩ لەسەدی دەنگەکانی ئەو وڵاتەی بە دەست هێناوە.

 

کاپوتوفا کە بەو زووانە وەک سەرکۆماری سلۆواکی بەڕێوەبەری دەزگای بەڕێوەبردنى ئەو وڵاتە بە دەستەوە دەگرێت، پارێزەر و چالاکێکی مەدەنییە کە بە هۆی شەڕ دژی گەندەڵی لە وڵاتەکەیدا ناسراوە. ماروس سفکوویچ، کۆمیسێری یەکیەتی ئەوروپا و پاڵێوراوی حیزبی دەسەڵاتداری سۆسیال دێموکڕات کە لە نیزیکترین ڕکابەرەکانی کاپوتوفا لەو هەڵبژاردنەدا بە ئەژمار دێت لە کۆتاییدا بە بەدەستهێنانی ٤٠%ى دەنگەکان لە لە خوولی دووەمدا شکستی خوارد.

لێکۆڵەران سەرکەوتنی کاپوتوفا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سلۆواکی بە ئاسەواری ڕووداوی کوشتنی ڕۆژنامەنووسێکی چالاک لەو وڵاتە دەزانن کە لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەکانی گەندەڵی دەکرد. کاپوتوفا کە خوازیاری ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە وڵاتەکەیدایە، لە کاتی ناڕەزایەتییەکان بەو ڕووداوە و لە هەمان کات بە هۆی چالاکییەکانی دژی گەندەڵی بووە سیمایێکی باوڕپێکراوی خەڵک.

زۆزانا کوپوتوفا دوای ڕوون بوونەوەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان لە یەکەمین لێدوانی خۆیدا لە نێو پۆلێک لە لاینگرانی خوازیاری یەکیەتی و هاوکاری هەموو لایەنەکان بوو بە هەموو بۆچوونێکی سیاسی و جۆری قازانجێک. بە گووتەی کاپوتوفا بە سەرکەوتنی لەو هەڵبژاردنەدا سەلمێندرا کە بە بێ پەنابردن بۆ پۆپۆلیزم و بە خۆبواردن لە هێرشکردنە سەر خەڵک و بەکارهێنانی ئەدەبیاتی هێرشکارانە، دەکرێ متمانەی خەڵک بەدەست بهێندرێت.