دوێنێ شەممە، ٣١ ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە تێپەڕی کە لە ١٦/٣/١٩٨٨ رژێمی بەعسی، ھەڵەبجەی كیمیاباران كرد و زیاتر لە 5 ھەزار ھاووڵاتی ئەو شارە شەھید بوو و بە هۆى کیمیابارانەکەیشەوە زیاتر لە ١٠ ھەزار کەس لە خەڵکى شارەکە بریندار بوون، کە ئێستاش زۆرێک بە ئازارەکانى کیمیاییەکەوە دەناڵێنن.
هەر یەکە لە ئەنجوومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم و پەرلەمانى کوردستان بەم بۆنەیەوە پەیامیان بڵاو کردەوە و داوایان لە حکومەتى عێراف کرد کە حکوومەتی عێراق پێویستە ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی دەرهەق بە پارێزگاى هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان جێبەجێ بکات و قەرەبووی ماددی و مەعنەویی خەڵکەک و ژینگەکەی بکاتەوە".
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا باسى لەوە کرد کە "كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه وێژدانى مرۆڤایه‌تى له سه‌راسه‌رى جیهان هه‌ژاند. رۆژێكى ره‌ش بوو له تۆمارى تاوانه‌كانى حزبى به‌عسى سه‌دامى له به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانى گه‌لى كورد ، ئه‌وانیش هاوشێوه‌ى رۆڵه‌كانى تر‌ى عێراقى رووبه‌ڕووى تاوانه‌كانى كوشتن و كاولكارى و قڕكردن و له‌ناوبردنى به‌كۆمه‌ڵ بوونه‌وە. هه‌ڵه‌بجه وه‌كو هێمایێكى قوربانى و گه‌واهى له‌سه‌ر دیكتاتۆریه‌تى رژێمى پێشوو ده‌مێنێته‌وه ".
سەردەشت دەستەخوشکى هەڵەبجە:
كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی سه‌رده‌شت، لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی قوربانیانی هەڵەبجە بڵاویان کردووەتەوە باسیان لەوە کردووە کە 'پێویسته كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به جینۆساید بناسرێت و خۆ لێكهڕكردنی دونیای به‌ڕواڵه‌ت به‌خه‌به‌ر بێنێت، هه‌تا ببێته وانه‌ی عیبره‌ت بۆ زاڵمان و دیكتاتۆران. له‌م ڕۆژەودا 5 هه‌زار مرۆڤی بێ‌تاوان و بێپشتیوان بوونه قوربانیی ده‌ست و سیاسه‌ته گڵاوه‌كانی دهسەڵاتێك، كه پیلانی له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی كوردی له‌سه‌ر دابوو، بێبه‌زه‌ییانه و ترسنۆكانه دڕیغیشی نه‌كرد و بێ جیاوازی و پێشتر له ڕێكه‌وتی 7 ی پووشپه‌ڕی (1366)ی هه‌تاوی سه‌رده‌شت لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان كردبووه ئامانجی فڕۆكه بۆمبهاوێژەكان".
له پەیامەکەدا هاتووە "شوێنه‌واری ئه‌م ڕۆژه ڕه‌شه به سیمای زامداری هه‌ردوو شاری سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه‌وه به زه‌قی دیاره و زامه‌كان تیمار نه‌كراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دلخۆشكه‌ره بكه‌رانی ئه‌م جینایه‌ته دژه مرۆییه به سزای خۆیان گه‌یشتوون و له زبڵدانی مێژوودا بێ نرخانه فڕێ دران. خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت به به‌خشینی ڕۆح و گیانیان داری ئاشتی و پیكهوهژیانیان ناشت و به‌خوێنی خۆیان ئاویان داوه و هه‌ردوو شار به ئازار و مه‌ینه‌ته‌وه پێشتیان به پشتی یه‌كه‌وه به‌ستووه و هاواری بێتاوانی و مافخوازانه‌ی خۆیان به گوێی دونیا گه‌یاندووه".
کوردانى ڕۆژهەڵاتیش هاوخەمى قوربانیانى هەڵەبجە بوون:
سوهەیلا مێهەمى، ژنە شاعیرى خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە واڵەکەى خۆى نووسی "ڕەشەمەی رەشپۆشی مێژووم بێزم دێتەوە لە هەموو سیاسەت و سیاسەتی حیز و درۆ و فریۆی کورسی نشینەکان و نیشتمان فرۆشەکان...
مەرگەساتی بەهار...
بە جێم بهێڵن،
لە نیشتمانی گەردەلوولدا
خاکیتر خەونەکانم،
خەمڵاوە
پرچی زێڕینی هێوا،
بە ددانی خاک و دەستی با،
مەزات
بە خاچی بەروارێکدا
فرمێسکم،
سوور بە تەمەنی خودادا
خنکانی کانی و
خەڵۆزی دارستان
لە ئاوێنەی شەڕێکی پیرۆزدا،
مردنەکانمان پیر دەبێ".
عادل قادرى، نووسەر لە واڵەکەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نووسى "ئەو پرسیارانەی دەوری کارەساتیان تەنیوە!(بە بۆنەی ساڵڕۆژی بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە) بۆ دوور بڕۆین؟ لە کۆتایی مانگی ئاگۆستی 2006 دا دادگایی سەدام حسێن و عەلی کیمیاوی بوو لە سەر مەسەلەی ئەنفال، شاهیدەکان ئەوەندە لاواز لە نێو رستەی کورت و ناتەعبیردا خۆیان بینییەوە کە ئەز مەزەندەی ئەوەم دەکرد ئەمانە رووداوەکەیان بیستووە نەک تێیدا ژیا بن!...تەنانەت پارێزەرە کوردەکانیش لە شەرمێکی سەیردا دەسووڕانەوە، بە پێچەوانەی ئەوانەوە پارێزەرەکانی سەدام و عەلی کیمیاوی و تاوانباران، گاڵتەیان بە شاهیدەکان دەکرد، قاقا پێدەکەنین، لە گەڵیشیدا حاکمیشیان هێنایە پێکەنین، لەم نموونەیەوە هەست بە لاوازیی (نائاخافتنی) کورد دەکەیت بەرابەر مێژووی خۆی، بەرامبەر مێژووی خودی مێژوویی خۆی کە هێشتا لێی ونە و بە دوایدا دەگەڕێت. ئەگەرچی ئەم گۆشەنیگایەی "ئیسماعیل حەمەد ئەمین" پێداگرییەکی سوور و بوێرانە و لە هەمانکاتدا مەترسیدارە لە سەر لاوازیی کورد و گێڕەرەوە و زمانەکەیان بەڵام هەڵگری پێوەرێکی دروشاوە و ستایشئامێزە لە رەخنەکردن و هەڵتەکاندنی مێژوو و دوور لە جەعل و ساختەچێتی و هێماسازیی بێبنەما و حەماسەت ئامێز، شتێک کە رەوتی مێژوونووسیی و خەیاڵدان و هزری مێژوونووسانی وڵاتانی ناوچەکە لێی بێبەرین.